سەردێری پرسیار:ئایا دروستە دەست لە پشیلە بدەیت؟ ئایا پشیلە پیسە؟

بەرواری دانان :2020-06-07 کۆدی پرسیار:2044

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە دەست لە پشیلە بدەیت؟ ئایا پشیلە پیسە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: دروستە دەست لە پشیلە و ئاژەلی تر بدەیت جا چ پیس بێت یان پاک بێت، سەبارەت بە پشیلە زانایان دەڵێن پشیلە پاکە، ئەگەر دەمیشی خستە ناو ئاو پیس نابێت، بەڵگە:

(١)عن كبشة بنت كعب بن مالك - وكانت تحت ابن أبي قتادة - أن أبا قتادة دخل، فسكبت له وضوءا، فجاءت هرة فشرحت منه، فأصغى لها الإناء حتى شربت، قالت كبشة: فرآني أنظر إليه، فقال: أتعجبين يا ابنة أخي؟ فقلت: نعم، فقال: إن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (إنها ليست بنجس، إنما ھی من الطوافین علیکم). أخرجه أبو داود (٧٥) في كتاب " الطهارة " باب " سؤر الهرة " ، والترمذي (٩٢) ، والنسائي (٥٥/١ ، ١٧٨) ، وابن ماجه (١٠٤)

واتە: لە کەبشەی کچی کەعبی کوڕی مالك دەگێڕنەوە - کە کەبشە خێزانی کوڕی ئەبو قەتادە بوو - ئەبو قەتادە ھاتە ماڵمان، ئاوم بۆ كردە قاپێکەوە، لەو لاوو پشیلەیەک ھات دەمی تێ خست، ئەبو قەتادە قاپەکەی بۆ لار کردەوە ھەتا تێری خواردەوە، دەفەرمووێت: ئەبو قەتادە منی بینی سەیری دەکەم، ووتی: ئەوە لات سەیرە برازا؟ ووتم: بەڵێ، ووتی: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی: (پشیلە پیس نییە، پشیلە لەوانەن کە زۆر ھاتوچۆتان ئەکەن).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە پشیلە پاکە و بەرماوەی خواردن و خواردنەوەشی خاوێنە.

(٢) ئەصل وایە ھەموو شتێک پاکە ئیلا بەڵگە ھاتێ بۆ پیسای .

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە پشیلە لکاو و موو و ئەوەی لە لووتی دەردەچێت و عەرەق و بەرماوەی خواردن و خواردنەوەی پاکە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو ئاژەڵێک پێست و موو و عەرەق و فرمێسک و لکاوی حوکمی سؤری ھەیە بۆ پاک و خاوێنی) المغني (1/46) .

ابن تيمييە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو موو و پەڕ و صۆف پاکە، جا چ ھی پێستی ئاژەڵێک بێت گۆشتی بخورێت یان ھی پێستی ئاژەڵێک بێت گۆشتی نەخورێت، وە چ مردوو بێت یان زیندوو بێت، ئەمە دیارترین وتەی زانایانە) مجموع الفتاوى (21/ 38) .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (موو ژیانی لە جنسی ژیانی ڕووەکە، نەک لە جنسی ژیانی ئاژەڵ، چونکە زیاد دەبێت و گەشە دەکات و درێژ دەبێت وەک کشتوکاڵ، ھەستی نییە و جوولە ناکات بەویستی خۆی) مجموع الفتاوی.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پشیلە پیس نییە، ئایا ئەمە لەسەر عمومی خۆیەتی؟ وەڵام: نەخێر، پشیلە پیس نییە لکاو و ئەوەی لە لووتی دەردەچێت ، وە عەرەق و بەرماوەی خواردن و خواردنەوەی، بەڵام میزی پشیلە پیسە و پیساییەکەی پیسە و خوێنی پیسە، چونکە ھەموو ئەم شتانە لە ئاژەڵێک ئەگەر حەڕام بێت گۆشتی بخۆی ئەوا پیسە، ھەموو شتێک لە بۆشایی ئاژەڵێک دەربچێت کە گۆشتی حەڕام بێت ئەوا پیسە، وەک میز و پیسایی و خوێن و ڕشانەوە و شتی تری وەک ئەمانە) فتح ذي الجلال والإكرام (١/١١٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام