سەردێری پرسیار:وەڵامتان چییە بۆ ئەوانەی دەڵێن دروستە سوێند بە بێجگە بەخوا بخۆیت، ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە: (أفح وأبیە إن صدق)؟

بەرواری دانان :2020-06-07 کۆدی پرسیار:2045

پرسیار:

پرسیار: وەڵامتان چییە بۆ ئەوانەی دەڵێن دروستە سوێند بە بێجگە بەخوا بخۆیت، ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە: (أفح وأبیە إن صدق)؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر مەکروهی سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا، بەڵام جیاوازی لە حەڕامی دایە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێ زانا بٶ ئەوە چوون سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا مەکروهە نەک حەڕامە، کە ئەمە وتەی زۆرێک لە شافعی یەکانە، هەروەها وتەی بەناوبانگی مالکی یەکانيشە، بەڵگە:

(١) چەند فەرموودەی ڕوون و ئاشکرا هاتوون سوێندی خواردووە بە مرۆڤ، لەوانە:

(‌أَ) عن طَلْحَةَ بْن عُبَيْدِ اللهِ، قال: "جَاءَ رَجُلٌ إِلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ أَهْلِ نَجْدٍ ثَائِرُ الرَّأْسِ، نَسْمَعُ دَوِيَّ صَوْتِهِ، وَلَا نَفْقَهُ مَا يَقُولُ، حَتَّى دَنَا مِنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَإِذَا هُوَ يَسْأَلُ عَنِ الْإِسْلَامِ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: خَمْسُ صَلَوَاتٍ فِي الْيَوْمِ وَاللَّيْلَةِ فَقَالَ: هَلْ عَلَيَّ غَيْرُهُنَّ؟ قَالَ: لَا، إِلَّا أَنْ تَطَّوَّعَ ، وَصِيَامُ شَهْرِ رَمَضَانَ، فَقَالَ: هَلْ عَلَيَّ غَيْرُهُ؟ فَقَالَ: لَا، إِلَّا أَنْ تَطَّوَّعَ وَذَكَرَ لَهُ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الزَّكَاةَ، فَقَالَ: هَلْ عَلَيَّ غَيْرُهَا؟ قَالَ: لَا، إِلَّا أَنْ تَطَّوَّعَ، قَالَ: فَأَدْبَرَ الرَّجُلُ، وَهُوَ يَقُولُ: وَاللهِ! لَا أَزِيدُ عَلَى هَذَا، وَلَا أَنْقُصُ مِنْهُ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَفْلَحَ، وَأَبِيهِ إِنْ صَدَقَ، أَوْ دَخَلَ الْجَنَّةَ وَأَبِيهِ إِنْ صَدَقَ. رواه مسلم (١١).

(ب) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: "جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ! أَيُّ الصَّدَقَةِ أَعْظَمُ أَجْرًا؟ فَقَالَ: أَمَا وَأَبِيكَ لَتُنَبَّأَنَّهُ: أَنْ تَصَدَّقَ وَأَنْتَ صَحِيحٌ شَحِيحٌ، تَخْشَى الْفَقْرَ، و تَأْمُلُ الْبَقَاءَ، وَلَا تُمْهِلَ حَتَّى إِذَا بَلَغَتْ الْحُلْقُومَ، قُلْتَ: لِفُلَانٍ كَذَا، وَلِفُلَانٍ كَذَا، وَقَدْ كَانَ لِفُلَانٍ. رواه مسلم (١٠٣٢).

(ج) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: "قَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللهِ! مَنْ أَحَقُّ بِحُسْنِ الصُّحْبَةِ؟ قَالَ: أُمُّكَ، ثُمَّ أمُّكَ، ثُمَّ أُمُّكَ، ثُمَّ أَبُوكَ، ثُمَّ أَدْنَاكَ أَدْنَاكَ. رواه مسلم (٢٥٤٨

ثم ساق رواية بعدها، فيها زيادة: "فَقَالَ: نَعَمْ، وَأَبِيكَ لَتُنَبَّأَنَّ.

(٢) خوای گەورە لە قورئان دا لە چەند شوێنێک سوێندی خواردووە بە دروستکراوەکان، ئەمە بەڵگەیە دروستە سویند بە بێجگە لەخوا بخۆیت.

دووەم: هەندێ زانای تر بۆ ئەوە چوون سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا حەڕامە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ظاهری و حەنابلە و ابن تیمیە و ابن القیم وابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

(١) وەسف کردنی سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا بە شیرک بەڵگەیە حەڕامە و لە تاوانە گەورەکانە.

سەبارەت بە وتەی: ( وَأَبِيهِ ) و (وَأَبِيكَ)، زانایان دەڵێن:

(١) هەندێ زانا بۆ ئەوە چوون ئەم دەقانە لاوازن.

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتراوە ئەم دەقە محفوظ نیە، ڕیوایەت هاتووە فەرموودەی مالک و بێجگە لە مالک لە ڕێگای أبي سهيل باسی ئەمەی نەکردوە، وقد روي عن إسمعيل بن جعفر هذا الحديث وفيه: (أفلح والله إن صدق)، (أو دخل الجنة والله إن صدق)، ئەمە لەپێشترە لە ڕیوایەتی: (وأبيه)، ئەم دەقە مونکەرە و دەگەڕێندرێتەوە بۆ فەرموودەی ڕاست). التمهيد (١٤/٣٦٧).

ئەلبانیش ڕەحمەتی خوای لێ بێت ئەم دەقانەی بەلاواز داناوە له کتابی "السلسلة الضعيفة" (١٠/٧٥٠-٧٦٨).

(٢) هەندێ زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەم فەرموودەیە منسوخە، سەرەتا سوێند خواردن بە بێجگە لە خوا ڕێگەپێدراو بوو، پاشان فەرموودە جێگیر بوو نەهی کرد لە سوێند خواردن بە به بێجگە لەخوا، پاڵ پشتیش بۆ ئەمە:

(أَ) لە صحیح مسلم دا جێگیر بووە: (وکانت قریش تحلف بآبائها)، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سوێند خواردن بە باوک و باپیر لایان ناسراو بووە، وتەی: (وَأَبِيهِ)ش هەمان شتە. (ب) وتەی: (ألا إن الله ينهاكم أن تحلفوا بابائكم)

(ج) وتەى عمر: (فوالله ما حلفت بها منذ سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى عنها).

ابن بازیش ئەم وتەیەی ترجیح کردووە لە راڤەی بلوغ المرام.

(٣) ئەمە سوێند نەبووە، بەڵکو قسەی سەر زار بووە بێ ئەوەی هیچ مەبەستێکیان هەبێت، وەک ئەم وتانە: ويحك، وويلك، وثكلتك أمك، هیچ مەبەستیان نەبوو.

خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( وتەی (أفلح وأبيه)، ئەم وشەیە وشەی سەر زار بوو زۆر بەکاریان دەهێنا بۆ بەرامبەر). معالم السنن (١/١٢١).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( وتەی (أفلح وأبيه)، سوێند نیە، بەڵکو وتەیەکە عەرەب بەکاریان دەهێنا وەک عادەت و داخلی قسەکردنیان دەکرد بێ ئەوەی مەبەستی سوێندیان هەبێت، نەهی جێگیر بووە بۆ ئەو کەسە کە مەبەستی سوێند خواردنی هەیە، چونکە بەگەورە دانانی سوێند پێ خوراوی تێدایە). شرح صحيح مسلم (١/١٦٨).

(٤)هەندێک دەڵێن ئەمە تایبەت بوو بە پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت، بەڵام ئەمە جێگای تێڕوانینە، چونکە تایبەت کردن بە پێغەمبەر پێویستی بە بەڵگەیە.

(٥) هەندێ زانا دەڵێن ئەم دەقە حذفی مضافی تێدایە، تەقدیرەکەی: (أَفْلَحَ وَرب أَبِيهِ إِنْ صَدَقَ)، بەڵام ئەمەش جێگای تێڕوانینە، چونکە ئەمە کێشە دروست دەکات ئەصڵ وایە حذف نیە و وتەکە لەسەر ڕووکەشی خۆیەتی، ئەگەر پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت ئەو مەبەستەی هەبوایا بە ڕوونی دەیگوت.

سەبارەت بەوەی خوای گەورە لە قورئان دا لە چەند شوێنێک سوێندی خواردوە بە دروستکراوەکان، ئەمە نابێتە بەڵگە دروستبێت سویند بخۆیت بە بێجگە لەخوا، چونکە:

(١) ئەمە تایبەتە بەخوا، بەندە بۆی نییە شوێن خوای گەورە بکەوێت، خوای گەورە بە ئارەزووی خۆیەتی چ دەکات و حوکم بە چ دەدات.

میمون بن مهران دەفەرمووێت: ( خوای گەورە سوێند دەخوات بە هەر دروستکراویکی خۆی بییەوێت، کەس بۆی نییە سوێند بخوات ئیلا بەخوا نەبێت). الاعلام (٩/٢٦١).

(٢) هەندێک دەڵێن ئەوەی لە قورئان باسکراوە حذف ی تێدایە، تەقدیرەکەی: ورب اللیل ورب النهار ورب الشمس، بەڵام ئەم وەڵامه لاوازە لەبەر دوو شت:

(أ) ئەصل وایە تەقدیر نیە.

(٢) ئەگەر تەقدیر هاتەدی مەبەستی سوێندەکە فەراموش دەبێت.

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەقی ڕوون و ئاشکرا جێگیر بووه لە پێغەمبەرەوە دروود و سەلامی خوای لێ بێت کە نابێت سوێند بخۆیت بە هیچ یەکێک لە دروستکراوەکان، هیچ جیاوازی نییە لەنێوان فریشتە و پێغەمبەرەکان و پیاو چاکان و کەسانی تر). مجموع الفتاوى (١/٢١٩).

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا مەکروهە و نەهی لێی کراوە). التمهيد (١٤/٣٦٧).

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە سوێند خواردن بە دروستکراوەکان، وەک: سوێند خواردن بە کەعبە یان گۆڕ یان نیعمەتی کاربەدەستان یان شمشێر یان بە جاهی دروستکراوەکان، نەم زانیوە جیاوازی هەبێت لەنێوان زانایان لەسەر مەکروهی ئەم سوێند خواردنانە و نەهیان لێی کراوە). مجموع الفتاوى (٣٥/٢٤٣).

ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (یەکێک لە تاوانە گەورەکان سوێند خواردنە بە بێجگە لەخوا، هەروەک پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (من حلف بغير الله، فقد أشرك)). إعلام الموقعين (٦/٥٧١-٥٧٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام