سەردێری پرسیار: خواردنی میوە لە باغی خەڵک بێ ئەوەی خاوەنی ئاگای لێ بێت حەڵاڵە یان حەڕامە بە پێی پێویست نەک زیادەڕەوی بکات؟

بەرواری دانان :2020-06-08 کۆدی پرسیار:2046

پرسیار:

پرسیار: خواردنی میوە لە باغی خەڵک بێ ئەوەی خاوەنی ئاگای لێ بێت حەڵاڵە یان حەڕامە بە پێی پێویست نەک زیادەڕەوی بکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە بخۆیت لە باغێک ئەگەر لەسەر ڕێگا بێت و خاوەنەکەی پەرژینی نەکردبێت یان پاسەوانی نەبێت، ئەمە بەڵگەیە ئیزنە لە خاوەنەکەی بۆ خواردن، بەڵگە:

(١)عَنْ ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (مَنْ دَخَلَ حَائِطًا فَلْيَأْكُلْ وَلا يَتَّخِذْ خُبْنَةً). روى الترمذي (1287)، ورواه ابن ماجه (2301) بلفظ: (إِذَا مَرَّ أَحَدُكُمْ بِحَائِطٍ فَلْيَأْكُلْ وَلا يَتَّخِذْ خُبْنَةً). والحديث صححه الألباني في صحيح الترمذي وابن ماجه.

(٢)عَنْ أَبِي سَعِيدٍ رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (إِذَا أَتَيْتَ عَلَى رَاعٍ فَنَادِهِ ثَلاثَ مِرَارٍ فَإِنْ أَجَابَكَ وَإِلا فَاشْرَبْ فِي غَيْرِ أَنْ تُفْسِدَ، وَإِذَا أَتَيْتَ عَلَى حَائِطِ بُسْتَانٍ فَنَادِ صَاحِبَ الْبُسْتَانِ ثَلاثَ مَرَّاتٍ، فَإِنْ أَجَابَكَ وَإِلا فَكُلْ فِي أَنْ لا تُفْسِدَ). رواە ابن ماجه (2300)، وصححه الألباني في صحيح ابن ماجه.

ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەن لەسەر ئەوە دروستە مرۆڤ لە باغی کەسی تر بخوات بێ ئەوەی هەلبگرێت و لەگەڵ خۆی بباتەوە، بەمەرجێک سەرەتا سێ جار بانگی خاوەنەکەی بکات، ئەگەر وەڵامی داوە و ئیزنی دا ئەوە دروستە، ئەگەر وەڵامی نەداوە بۆی هەیە بخوات.

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئیمام ئەحمەد دەڵێت: ئەگەر پەرژینی نەبێت دەخۆیت ئەگەر برسی بوویت، ئەگەر برسی نەبوویت مەخۆ.

دەڵێت: چەند هاوەڵانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەمەیان کردووە، بەڵام ئەگەر پەرژینی هەبێت ناخۆیت.

عومەر دەڵێت: دەخۆیت نەک کۆبکەیتەوە و لەگەڵ خۆتی ببەیت.

نقل کراوە لە ئیمام ئەحمەد دەڵێت: ئەوەی زێر دارەکان دەخۆیت، ئەگەر لەژێر دار نەبێت بەروبوومی خەڵک مەخۆ، بەرد و شتی تر لە بەروبووم مەگرە چونکە بەروبووم پووچ دەکات.

ئەگەر دەورە درابێت بە پەرژین دروست نییە داخل بیت، لەبەر وتەی ابن عباس: "إن كان عليها حائط فهو حريم، فلا تأكل"). المغني" (9/332)

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتە: "من دخل حائطا" حائط ئەوەیە دەوری باغ دەدەیت بە شتێک، هیچ جیاوازی نییە لەنێوان خورما ئەگەر پەرژینی نەبێت یان دارێکی تر پەرژینی هەبێت، ئەوەی سونەت ڕوونی کردبێتەوە ئەوەیە مەرجی داناوە بخۆی لەگەڵ خۆتی نەبەیت، وە شت لە دار نەگرێت، بەڵکو بە دەست لێ دەکاتەوە، یان ئەگەر بەروبووم خۆی بەربووبێتەوە سەر زەوی.

هەروەها مەرج ئەوەیە دەبێت بانگی خاوەنەکەی بکەیت سێ جار، ئەگەر وەڵامی داوە و ئیزنی دا ئەوە دروستە بخۆیت، ئەگەر وەڵامی نەداوە بۆی هەیە بخوات، ئەمە فەرموودە لەسەری هاتووە و مەزهەبی ئیمام ئەحمەدە ڕەحمەتی خوای لێ بێت.

زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروست نییە دەڵێن فەرموودەکان باسی سەرەتایی ئیسلامنن، یان سەرەتایی هیجرەت کاتێک خەڵک هەژار بوون و پێویستیان پێ هەبوو، سەبارەت بەوە ئەگەر پیویستی پێی نەبێت دروست نییە، بەڵام وتەی ڕاست گشتی یە). الشرح الممتع" (6/339).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام