پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە دەچێتە لای خێزانی خۆی لە ڕۆژدا لە مانگی ڕەمەزاندا؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک بچێتە لای خێزانی خۆی لە ڕۆژی ڕەمەزاندا ڕۆژووی بەتاڵ دەبێتە، کەفارەتیش لەسەری واجب دەبێت بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان، بەڵگە:
عن أبي هُريرة رَضِيَ اللهُ عنه (أنَّ النَّبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم جاء إليه رجلٌ فقال: هلكْتُ يا رسولَ الله. قال: وما أهلَكَك؟ قال: وقعْتُ على امرأتي في رمضانَ، فقال: هل تجِدُ ما تُعتِقُ؟ قال: لا. قال: هل تستطيعُ أن تصومَ شَهرينِ مُتَتابعينِ؟ قال: لا. قال: فهل تجِدُ إطعامَ سِتِّينَ مِسكينًا؟ قال: لا. قال: فمكث النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، فبينا نحن على ذلك أُتِيَ النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بعَرَقٍ فيها تَمرٌ- والعَرَقُ: الْمِكتَلُ- قال: أين السَّائِلُ؟ فقال: أنا. قال: خذْ هذا فتصَدَّقْ به. فقال الرجُلُ: على أفقَرَ مني يا رسولَ اللهِ؟ فواللهِ ما بين لابَتَيْها- يريدُ الحَرَّتَينِ- أهلُ بَيتٍ أفقَرُ مِن أهل بيتي. فضَحِكَ النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم حتى بدَتْ أنيابُه، ثم قال: أطعِمْه أهلَك). رواه البخاري (1936)، ومسلم (1111) واللفظ له.
کەفارەتیش بەم شێوەیە دەبێت، بەندەیەک ڕزگار دەکات، ئەگەر پێی نەکرا دوو مانگ لەسەر یەک بەڕۆژوو دەبێت، ئەگەر پێی نەکرا خواردن دەدات نە شەست هەژار.
کەواتە هەر کەسێک بە ئەنقەست بچێتە لای خێزانی لە ڕۆژی ڕەمەزاندا ئەم حوکمانە لەسەری جێ بەجێ دەبێت:
١-تاوانبار دەبێت.
٢-ڕۆژووی بەتال دەبێت.
٣-هەندێک دەڵێن واجبە خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە ئەگەر چی ڕۆژووشی شکاوە.
٤-واجبە ڕۆژووەکە قەزا بکاتەوە.
٥-واجبە کەفارەت بدات، بەندەیەک ڕزگار دەکات، ئەگەر پێی نەکرا دوو مانگ لەسەر یەک بەڕۆژوو دەبێت، ئەگەر پێی نەکرا خواردن دەدات نە شەست هەژار.