سەردێری پرسیار:سوودەکانی نوێژ کردن بە کۆمەڵ ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:205

پرسیار:

پرسیار // ئایا نوێژكردن بە جماعەت تەنها مەبەست پێی ئەوەیە كە خێرى زۆرە ؟ یان مەبەست پێی كۆبونەوەى موسڵمانانە بۆ ئەوەى یەك بگرن بۆ پاراستنى ئاینى پیرۆزى ئیسلام ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن خوای گەورە نوێژکردن بە جماعەت دایناوە کە چەندین سوودی هەیە :

یەکەم : بەدیار کەوتنی گەورەیی ئەم ڕوکنە کە نوێژە ، وە بەندایەتی تەنها بۆ خوا کردن ، کە بانگ دەدرێت گەورە و بچووک و پیاو و ژن دەڕۆن بۆ مزگەوت نوێژ دەکەن ، دەبێتە شتێکی دیار و ڕوون .

دووەم : هاندانی یەکتری ، ئەگەر نوێژ بە تەنیا بکرێت تەمەڵی دایدەگرێت ، بەلام ئەگەر بە جماعەت بیکات هاندەدرێت و گورج دەبێت بۆ نوێژ کردن .

سێیەم : خۆشەویستی کەوتنە نێوان موسلمانان ، گومانی تێدا نییە کاتێک هەموو کۆدەبنەوە لە مزگەوت خۆشەویتسی دەکەوێتە نێوانیان ، بەلام ئەگەر یەکتر نەبینن ئەم جۆرە خۆشەویستیە ناکەوێتە نێوانیان .

چوارەم : فێر بوونی نەزان بە ڕوکن و واجب و سونەتەکانی نوێژ ، چونکە کاتێک دێتە مزگەوت فێرە نوێژ دەبێت .

پێنجەم : ڕق هەستانی دووڕووەکان و کافرەکان ، کاتێک موسلمان دەبینن گومانی تێدانییە ڕقیان هەلدەستێت و خەمبار دەبن .

شەشەم : بە دەست هێنانی پاداشتێکی زۆر لەوەی کە بەتەنیا دەکەیت .

حەوتەم : جیابوونەوەی دووڕووەکان لە ئیمانداران .

هەشتەم : کۆبوونەوەی موسلمانان لەسەر یەک ئیمام بۆ ئەوەی تەفرەقە دروست نەبێت و هەموویان یەک بگرن بۆ پارێزگاری کردن لەدین و سەر خستنی ئیسلام ، چونکە ئەگەر یەک نەگرن پارێزگاری کردن و سەرکەوتن زەحمەتە .

نۆیەم : دیار کەوتنی برایەتی لە نێوان موسلمانان ، چونکە ئەگەر یەکێک دیار نەبێت لە مزگەوت دەوترێت لەکوێیە فلانە کەس ؟ پاشان داوای هۆکاری دیار نەبوونی دەکەن یان نەخۆشە یان سەفەری کردووە یان ....کەواتە برایەتی بە دیار دەکەوێت .

دەیەم : ناسینی یەکتر ، چونکە چەندین کەسی دوور یان مسافر یان خەلکی ئەو شارە بەهۆی نوێژی جماعەتەوە یەکتر دەناسن .

یانزدەم : یارمەتی دەرە بۆ زال بوون بەسەر نەفس دا ،چونکە لەگەل ئیمام نوێژ دەکات نە پێش دەکەوێت وە نە پاشی دەکەوێت .

دوانزدەم : بلاوبوونەوەی یەکسانی لە نێوان موسلمانان ، موسلمان کاتێک دێنە مزگەوت هەژار و دەولەمەند و پیر و گەنج و کاربەدەست و کەسی لاواز هەموو لەیەک ڕێز وەستاون .

سێزدەم : ئارامی بەخشین بە دڵ ، ئەو ئارامەی کە لە نوێژ جەماعەت دایە لە نوێژ کردن بەتەنیا بەو شێوەیە نییە .

چواردەم : ........ ........

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام