سەردێری پرسیار:پێغەمبەر صلی اللەعلیە وسلم ده‌فه‌رمووێت:(صنفان من أهل النار لم أرهما: قوم معهم سياطٌ كأذناب البقر، يضربون بها الناس! ونساءٌ كاسياتٌ عارياتٌ، مائيلاتٌ مميلاتٌ، رؤوسهن كأسنمة البخت، لا يدخلن الجنة ولا يرحن ريحها، وإن ريحها لتوجد من مسيرة كذا وكذا). رواه مسلم. ئایا ڕونکردنەوەی چییە مەبەست پێ چییە ناچنە بەهەشت یان بۆنی بەهەشت ناکەن؟

بەرواری دانان :2020-06-10 کۆدی پرسیار:2050

پرسیار:

پرسیار: پێغەمبەر صلی اللەعلیە وسلم ده‌فه‌رمووێت:(صنفان من أهل النار لم أرهما: قوم معهم سياطٌ كأذناب البقر، يضربون بها الناس! ونساءٌ كاسياتٌ عارياتٌ، مائيلاتٌ مميلاتٌ، رؤوسهن كأسنمة البخت، لا يدخلن الجنة ولا يرحن ريحها، وإن ريحها لتوجد من مسيرة كذا وكذا). رواه مسلم. ئایا ڕونکردنەوەی چییە مەبەست پێ چییە ناچنە بەهەشت یان بۆنی بەهەشت ناکەن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بە وتەی: (لا يدخلن الجنة ولا يرحن ريحها)، واتە: ناچنە بەهەشت و بۆنی بەهەشت ناکەن، دەڵێن:

(١)ئەمە وەک تەهدید و مبالغە لە تەهدید هاتووە.

(٢)یان پەیوەستە بە کاتێک، واتە سەرەتا ناچنە بەهەشت و بۆنی بەهەشت ناکەن، یەکەم دەستە چاکەکارانن بۆنی بەهەشت دەکەن و دەچنە بەهەشت، پاشان موسلمانی تاوانبار دەچێتە بەهەشت.

(٣)هەندێکی تر دەڵێن ئاساییە داخلی بەهەشت بێت بۆنی نەکات، کە ئەمە وتەیەکی لاوازە.

کەواتە ناچنە بەهەشت و بۆنی بەهەشت ناکەن ماناکەی ئەوە نییە کافر دەبن و هەرگیز داخلی بەهەشت نابن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام