پرسیار: سوودەکانی گومانی باش بردن بە موسلمان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن گومانی باش بردن بە موسلمان چەند سوودی هەیە لەوانە:
١-گومانی باش بردن بە مرۆڤەکان نیشانەی تەواوی ئیمانە.
٢-گومانی باش بردن داخستنی دەرگای فیتنە و شەڕە، گومانی خراپ کردنەوەی دەرگای شەڕ و فیتنەیە.
٣-ڕێگایەکە بۆ زیادبوونی خۆشەویستی و تەبایی لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگا و پارێزەرە بۆ لێک ترازان.
٤-گومانی باش بردن بەڵگەیە لەسەر سەلامەتی دڵی کەسەکە و پاکی نەفسی کەسەکە.