سەردێری پرسیار:ئایا نوێژ لە سە ر کەسێک دەکرێ کە خۆی کوشتبێت بە دستی خوی؟ بۆ پێغە مبە ر صلی الله علیه وسلم نوێژی لە سە ر نەکردووە، وەڵامی زانایان چییە لەم بارەیەوە؟

بەرواری دانان :2020-06-14 کۆدی پرسیار:2053

پرسیار:

پرسیار: ئایا نوێژ لە سە ر کەسێک دەکرێ کە خۆی کوشتبێت بە دستی خوی؟ بۆ پێغە مبە ر صلی الله علیه وسلم نوێژی لە سە ر نەکردووە، وەڵامی زانایان چییە لەم بارەیەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن ھەر کەسێک خۆی بکوژێت ئەسل وایە موسلمانە و بە خۆ کوشتن کافر نابێت و دروستە نوێژی لەسەر بکەیت، ڕاستە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی لەسەر نەکردووە بەلام ھاوەڵان نوێژیان لەسەر کردووە، وە دروستە دوعای بۆی بکەیت.

عن جابر بن سمرة قال: (ٲتي النبي صلی الله علیه وسلم برجل قتل نفسه بمشاقص فلم یصل علیه). رواە مسلم (۹۷٨).

واتە: لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پیاوێکیان هێنایە لای پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت خۆی کوشتبوو بە مشاقص (سهام الاعراض) نوێژی لەسەر نەکرد.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە مەبەست پێی ترساندن و خۆ دوور خستنەوەیە لە خۆ کوشتن، وەک نوێژ نەکردن لەسەر کەسێک قەرزی لەسەرە، ھاوەڵان نوێژیان کردووە لەسەر قەرزار بە فەرمانی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت، خۆی نوێژی لەسەر نەکردووە بۆ ئەوە خۆیان لە قەرز بپارێزن نەک لەبەر ئەوە بێت قەرزار کافرە، ئیمام مالک پێی باش نەبووە نوێژ لەسەر کەسێک بکەیت کە بە حەد کوژرا بێت، وە کەسی خراپەکاریش، بۆ ئەوەی خۆیان لەم کارانە بە دوور بگرن). شرح مسلم ( ٧ / 47).

ڕاستە فەرموودە هاتووە خوای گەورە سەبارەت بەو کەسەی خۆی کوشت دەفەرمووێت: (حرمت علیە الجنة) واتە: من بەهەشتم لەسەر حەڕام کرد، بەلام حەڕام کردن دوو جۆرە:

(۱) حەڕام کردنی هەتا هەتایی کە لەسەر کافر هەتا هەتاییە.

(۲) حەڕام کردنی کاتی کە سەرەتا لەسەریان حەڕامە دوای لە دۆزەخ دەردەهێنرێن.

لەم فەرموودەیە باسی حەڕامی کاتییە نەک هەتا هەتایی، وە نابێتە بەلگە کە خۆکوژ بە هەموو شێوەیەک کافرە.

لە موسوعە فقهیە باس کراوە دەلێت: (هەر چوار مەزهەبەکان کەس نەیان وتووە خۆ کوژ کافرە، چونکە کوفر ئینکاری کردنە و دەرچوونە لە ئیسلام، وە خاوەنی تاوانی گەورە لە دین دەرناچێت) الموسوعە الفقھیە (٦/٢٩١-٢٩٢).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (("فلم یصل علیە" نوێژ لەسەر نەکردن تایبەتی کردووە بە پێغەمبەر، بەلگەیە کە کەسانی تر نوێژیان لەسەر کردووە، پال پشتی بۆ ئەمە ڕیوایەتی نسائی ھاتووە: "من نوێژی لەسەر ناکەم"، ئەمە ڕوون و ئاشکرایە کە نوێژی لەسەر نەکردووە، بەلام کەسانی تر نوێژیان لەسەر کردووە.

دروستە بۆ ئیمام یان گەورەی قەوم نوێژ نەکات لەسەر ئەو کەسەی خۆی دەکوژێت، بەلام باش نییە یان حەڕامە؟ دوو وتە ھەیە ھەندێک دەلێن حەڕامە لەسەری نوێژ لەسەری بکات، وە ھەندێک دەلێن باش نییە، وتەی ڕاست دەبێت ڕەچاوی مەصلەحەت بکەیت، ئەگەر مەصلەحەت لەوە دابوو نوێژی لەسەر نەکەیت ئەوە واجبە لەسەری نوێژ لەسەر نەکات و حەڕامە نوێژی لەسەر بکات، ئەگەر کارەکە گرینگی ئەو تۆی نەبوو لای خەڵک ئەوا بۆ کەڕاھەت نزیکترە، ئەوەی گرینگ بێت ڕێگە پێدراوە بۆ ئیمام یان گەورەی قەوم نوێژ لەسەر ئەو کەسە نەکات کە خۆی دەکوژێت.

ئەگەر ئەو کەسەی خۆی دەکوژێت بچێتە ناو ئاگر سوودی نوێژ لەسەر کردنی چییە؟

وەلام: سوودی ئەوەیە خوای گەورە سزای لەسەر سووک دەکات، یان خوای گەورە بەھۆی دوعا کردنیان بۆی سزای لەسەر ھەلدەگرێت ئەسلەن، چونکە نوێژی ئیمانداران شەفاعەتە ئەگەر چی تاوان گەورەش بێت، مادەم ئەو کەسەی نوێژی لەسەر دەکرێت کافر نەبێت ، ھۆکاری لێ خۆش بوونی تاوان زۆرن لەوانە شەفاعەتی ئیمانداران). فتح ذي الجلال والإكرام (٥/٤٥١).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە: ھەر کەسێک خۆی بکوژێت نوێژی لەسەردەکرێت؟

لە وەلامدا دەفەرمووێت: (ھەندێک موسلمان نوێژی لەسەر دەکەن وەک ھەموو تاوانبارەکانی تر، چونکە ھەمیشە حوکمی موسلمانی لەسەرە و کافر نەبووە لای ئەھلی سونە). مجموع فتاوى الشيخ ابن باز (13/ 162).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام