سەردێری پرسیار:ئایا زەکاتی گەنم و جۆ واجبە بدرێت یان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان؟

بەرواری دانان :2020-06-14 کۆدی پرسیار:2055

پرسیار:

پرسیار: ئایا زەکاتی گەنم و جۆ واجبە بدرێت یان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن واجبە زەکانی گەنم و جۆ بدرێت.

ابن المُنْذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە کە زەکات واجبە لە گەنم و جۆ و خورما و مێوژ). الإجماع لاپەڕە (٤٥).

ابن عَبدِ البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایانی پێشین و پاشین یەک دەنگن زەکات واجبە لە گەنم و جۆ و خورما و مێوژ، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دانەوێلەی تر). التمهيد (20/148).

محمد الٲمین الشنقيطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بزانە جیاوازی نییە لەنێوان زانایان لەسەر واجبی زەکاتی گەنم و جۆ و خورما و مێوژ). أضواء البيان (1/495).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام