سەردێری پرسیار:حوکمی بەستنی ڕیبات؟

بەرواری دانان :2020-06-15 کۆدی پرسیار:2056

پرسیار:

پرسیار: حوکمی بەستنی ڕیبات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەبارەت بە ڕیبات جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باش نییە ڕیبات ببەستی یان حەڕامە، بەڵگە:

(١)ئەسلی ئەم ڕیباتە لە کافرەکانەوە هاتووە، وتراوە ئەمە هێما بووە بۆ گوێڕایەلی پیاو بۆ خێزانەکەی، وتراو بیروباوەڕی لەگەڵ بووە کە خاچ بووە، پاشان گۆڕنکاری بەسەردا هاتووە هەتا ئێستا، ئەم ڕیباتە لەناو موسلمانان نەبووە وەک پانتۆل.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە ڕیبات ببەستی ئیلا ئەگەر کەسێک نییەتی خۆ چوواندنی هەبێت لەم حالەتە تاوانبار دەبێت، بەڵگە:

(١)ڕیبات شتێک نییە تایبەت بێت بە کافرەکان، ئەسل وایە جل و بەرگ دروستە ئیلا ئەگەر بەڵگەی شەرعی لەسەری هاتبێت بۆ ڕێگری کردنی.

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن: (بەستنی ڕیبات جل و بەرگێک نییە تایبەت بێت بە کافرەکان، دروستە ببەستی ئیلا ئەگەر کەسێک نییەتی خۆ چووادنی هەبێت لەم حالەتە تاوانبار دەبێت، ئەسل وایە جل و بەرگ دروستە ئیلا ئەگەر بەڵگەی شەرعی لەسەری هاتبێت بۆ ڕێگری کردنی). فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء (24/40).

باشتر وایە موسلمان ڕیبات نەبەستێ، سەبارەت بە ئافرەت حەڕامە ڕیبات ببەستێ، چونکە خۆ چوواندنە بە کافرەکان، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام