سەردێری پرسیار:حوکمی ئەو کەسە چییە کە کەفارەتی سوێند نادات ئایا تاوانبار دەبێت؟

بەرواری دانان :2020-06-17 کۆدی پرسیار:2059

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە کە کەفارەتی سوێند نادات ئایا تاوانبار دەبێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک سوێند بخوات و سوێندەکەی بشکێنێت واجبە کەفارەت بدات، ئەگەر کەفارەت نەدات تاوانبار دەبێت، بەڵگە:

(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آَيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) [المائدة: 89].

(٢)عن عبدِ الرَّحمنِ بنِ سَمُرةَ رَضِيَ اللهُ عنه، قال: قال لي النَّبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (يا عبدَ الرَّحمنِ بنَ سَمُرةَ، لا تَسألِ الإمارةَ؛ فإنَّك إن أُعطِيتَها عن مسألةٍ وُكِلْتَ إليها، وإن أُعطِيتَها عن غيرِ مَسألةٍ أُعِنْتَ عليها، وإذا حلَفْتَ على يمينٍ فرأيتَ غَيرَها خَيرًا منها، فكَفِّرْ عن يمينِك، وَأْتِ الذي هو خَيرٌ) أخرجه البخاري (6722)، ومسلم (1652).

(٣)عن أبي هُريرةَ رَضِيَ اللهُ عنه، قال: قال رَسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (مَن حَلَف على يمينٍ فرأى غَيرَها خيرًا منها، فلْيَأتِ الذي هو خيرٌ، ولْيُكفِّرْ عن يمينِه). خرجه مسلم (1650).

ڕووی کردنە بەڵگە: وتەی: (ولْيُكَفِّرْ عن يمينِه)، دەلالەت لەسەر واجبی کەفارەت دان دەکات ئەگەر سوێندی شکاند.

ابن عبدِ البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک سوێند بەخوا بخوات، یان بە ناوێک لە ناوەکانی خوای گەورە، یان سیفەتێک لە سیفەتەکانی، یان قورئان، یان شتێک لە قورئان، وە سوێندەکەی شکاند، لەسەریەتی کەفارەت بدات بەو شێوە کەفارەت بدات کە خوای گەورە وەسفی کردووە لە کتابەکەی، ئەمەیان جیاوازی نییە لەنێوان زانایان و لە بابەتی خیلاف نییە). التمهيد (14/369).

طبري ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن جیاوازی نییە لەنێوانیان سەبارەت بە شکاندنی سوێند واجبە کەفارەت بدرێت). تفسير الطبري (8/617).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام