سەردێری پرسیار:ھەلوەشێنەرەکانی شایەتوومان چین؟ کەسێک چۆن لە بازنەی ئیسلام دەردەچێت و کافر دەبێت؟

بەرواری دانان :2020-06-18 کۆدی پرسیار:2060

پرسیار:

پرسیار: ھەلوەشێنەرەکانی شایەتوومان چین؟ کەسێک چۆن لە بازنەی ئیسلام دەردەچێت و کافر دەبێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەلوەشێنەرەکانی ئیسلام زۆرن، واجبە بگەڕێیتەوە بۆ باب حوکمی مورتەد کە هەلوەشێنەرەکان دەگەن بە سەد هەلوەشێنەر، هەیتەمی گەیاندوویەتی بە چوار سەد هەلوەشێنەر، مەبەستمان ئەوەیە هەلوەشێنەر زۆرن). سبل السلام شرح نواقض الإسلام لاپەڕە ١٧.

هەر کەسێک تووشی کوفرێک بوو یان بیدعەیەک یان تاوان لە گوێرایەلی خوای گەورە دەرچوو، ئەوە حوکم لەسەری نادرێت هەتا مەرجەکانی کافر کردن تێدا دێتەدی و ڕێگرەکان لادەچن. مەرجەکانی کافر کردن و تبدیع کردن و فاسق کردن ئەمانەن:

١-العقل: واتە: کەسەکە دەبێت عقل بێت.

٢-البلوغ: واتە: کەسەکە دەبێت بالغ بووبێت.

٣-العلم: واتە: کەسەکە دەبێت زانستی هەبێت و زانا بێت.

٤-الاختیار: واتە: کەسەکە دەبێت بە ئارەزووی خۆی کردەوەکەی کردبێت.

٥-عدم التأویل: واتە: کەسەکە نابێت لێکدانەوەیەکی تری هەبێت.

٦-القصد: واتە: کەسەکە دەبێت بە مەبەست ئەو کردەوەی کردبێت، یان وتەی گوتبێت.

ڕێگرەکانی کافر کردن و تبدیع کردن و فاسق کردن ئەمانەن:

١-الجنون: واتە: شێتی.

٢-الصغر: واتە: مناڵی.

٣-الجهل: واتە: نەزانین.

٤-الإکراە: واتە: زۆری لێکردن.

٥-وجود التأویل: واتە: بوونی تأویل.

٦-الخطأ: واتە: هەڵە.

محمد بن عبدالرحمان الخمیس دەفەرمووێت: (ھەڵگەڕانەوە ڕوودەدات ئەگەر کەسێک تووشی ھەڵوەشێنەرێک لە ھەڵوەشێنەرەکانی ئیسلام بوو، کە چەندین ھەڵوەشێنەر ھەن، بۆ چوار بەش دەگەڕێنەوە:

(١) ھەڵگەڕانەوە بە وتە:

وەک ئەوەی یەکێک جنێو بە خوا بدات یان پێغەمبەر، یان فریشتەکان یان پێغەمبەرەکان، یان دوعا لە بێجگە لەخوا بکات، یان لە کاتی تەنگانە داوا لە کەسێک بکات لە توانای کەس نییە ئیلا خوا نەبێت، وە شتی تری ھاوشێوەی ئەمانە.

(٢) ھەڵگەڕانەوە بە کردەوە:

وەک سوجدە بردن بۆ بێجگە لەخوا "واتە سوجدەی عیبادەت نەک سوجدەی ڕێز"، یان سەربڕین بۆ بێجگە لەخوا، یان ئیھانە کردنی قورئان ، یان سیحر کردن، یان فێر بوون و فێر کردن، یان حوکم کردن بە بێجگە لە حوکمی خوا ، لەگەڵ ئەوەش باوەڕی وابێت کە دروستە.

(٣) ھەڵگەڕانەوە بە بیروباوەڕ:

وەک باوەڕت وابێت شەریک لەگەڵ خوا دابنێی، یان بە حەڵاڵ دانانی شتێکی حەڕام، یان حەرام کردنی شتێکی ڕێگەپێدراو، یان باوەڕت وابێ شتێک واجب نییە کەچی یەک دەنگی زانایان ھەیە لەسەر واجبی و شتێکی زانراوە لە دین و پێویستیشە.

(٤) ھەڵگەڕانەوە بەگومان:

وەک ئەوەی گومانت ھەبێ حەڕام کردنی شتێک لە حەڕام کراوەکان کەچی زانراوە و ڕوون و ئاشکرایە، یان گومانت ھەبێ لە دروستی شتێک کە بە سونەت زانراوە، یان گومانت ھەبێت لە ھەندێک بابەتی بنچینەی عەقیدە). توضیحات الجلیة على شرح العقيدة الطحاوية (٢/٧٥٥-٧٥٦).

گرینگرتین هەلوەشێنەری ئیسلام ئەمانەن:

یەکەم: شەریك بڕیاردان لە عیبادەتی خوا کە خوای گەورە بە تەنیایە و هیچ شەریكی نییە.

دووەم: هەر کەسێک لەنێوان خۆی و خوا کەسێک بکاتە واستە و داوای لێ بکەن و داوای شەفاعەتی لێ بکەن و پشتی پێ ببەستن، ئەمەیان کوفرە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.

سێیەم: هەر کەسێک موشریکەکان کافر نەکات، یان بە گومان بێت لە کوفریان، یان مەزهەبەکەیانی لا ڕاست بێت، ئەوە تووشی کوفر بووە.

چوارەم: هەر کەسێک باوەڕی وابێت ڕێگا و سونەتی بێجگە لە پێغەمبەر باشترە و تەواوترە لە ڕێگا و سونەتی پێغەمبەر، یان حوکمی تر باشترە لە حوکمی پێغەمبەر، وەک: ئەوەی کەسێک حوکمی تاغوتەکان بە باشتر دەبینێت لە حوکمی پێغەمبەر، ئەمەیان کافرە.

پێنجەم: هەر کەسێک ڕقی لە شتێک ببێتەوە کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێی هاتووە ئەگەر کردەوەشی پێ بکات کافر دەبێت.

شەشەم: هەر کەسێک گاڵتە بە دینی خوا بکات، یان پاداشتی خوا، یان سزای خوا، کافر دەبێت.

حەوتەم: سیحر کردن، لەوانە جیاوازی خستنە نێوان دوو خۆشەویست، و خۆشەویستی خستنە نێوان دوو کەس بۆ ئەوەی یەکتریان خۆش بووێت، هەر کەسێک ئەمە بکات یان بەمە ڕازی بێت کافر بووە. هەشتەم: پشتگیری کردنی موشریکەکان و یارمەتی دانیان بەسەر موسلمانان.

نۆیەم: هەر کەسێک باوەڕی وابێت هەندێک خەڵک بۆی هەیە لە شەریعەتی محمد صلی اللە علیە وسلم دەربچێت هەروەک چۆن خضر لە شەریعەتی موسا دەرچوو علیە السلام، ئەوە کافرە. دەیەم: پشت کردن لە دینی خوا نە خۆی فێر دەکات و نە کردەوە پێی دەکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام