سەردێری پرسیار:ئایا سوجدەی سەهو بۆ نوێژی سونەت دەبردرێت؟

بەرواری دانان :2020-06-25 کۆدی پرسیار:2067

پرسیار:

پرسیار: ئایا سوجدەی سەهو بۆ نوێژی سونەت دەبردرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سوجدەی سەهو بۆ نوێژی سونەت و واجب دەبردرێت، بەڵگە:

(١)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (إذا شك أحدکم في صلاتە). متفق علیە.

(٢)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (إذا نسي أحدكم فليسجد سجدتين). رواه مسلم (402).

ڕووی کردنە بەڵگە: نوێژ لەم دوو فەرموودەیە نوێژی واجب و سونەت دەگرێتەوە، هیچ بەڵگە نەهاتوون سوجدەی سەهوی تایبەت کردبێت بە نوێژی واجب.

(٣)پڕکردنەوەی نوێژ و لووتی شەیتان بەزەوی دان بۆ نوێژی سونەتیش پێویستە وەک نوێژی واجب، کەواتە سوجدەی سەهو بۆ نوێژی سونەتیش دەبردرێت.

(٤)باسکراوە ابن عباس سوجدەی سەهوی بردووە دوای نوێژی ویتر.

ابن سيرين وقتادة وعطاء و هەندێک هاوەڵانی شافعی بۆ ئەوە چوون نوێژی سونەت سوجدەی سەهوی تێدا نابردرێت ئەگەر سوهو کرا.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوجدەی سەهو ڕێگەپێدراوە بۆ هەموو نوێژەکان نوێژی سونەت و واجب، لەبەر عمومی بەڵگەکان). مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (٣٠/١٢).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوجدەی سەهو دوو سوجدەیە بۆ نوێژی واجب و سونەت دەبردرێت ئەگەر سەهو کرا). مجموع فتاوى ابن عثيمين (14/68).

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام