پرسیار: منداڵێکم هەیە ٨ ساڵە زۆر بەزەحمەت نوێژەکانی دەکات، ئایا لێی گەرێم تا دەبێتە ١٢ ساڵ یان بە زۆر پێی بکەم؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مناڵ تەکلیفی لەسەر نییە هەتا بالغ دەبێت، بەڵام فەرمانی پێ دەکرێت بە نوێژ کردن ئەگەر گەیشتە حەوت ساڵ، هەروەها لێی دەدرێت ئەگەر گەیشتە دە ساڵ یان سیانزدە ساڵ ئەگەر نوێژی نەکرد.
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (منالەکانتان ڕابهێنن بۆ نوێژ لە حەوت سالی، ئەگەر گەیشتنە دە ساڵ لێی بدەن لەسەر نوێژ). رواە ابو داود.
فەرموودەی ئەنەس هاتووە دەفەرمووێت: (منالەکانتان ڕابهێنن بۆ نوێژ لە حەوت سالی، ئەگەر گەیشتنە سیانزدە ساڵ لێی بدەن لەسەر نوێژ تەرک کردن). رواە الدارقطنی.
باشتر وایە مناڵ ڕابهێنیت بۆ نوێژ کردن بە شێوەیەک حەزی بۆ نوێژ کردن بڕوات، دایک و باوک دەبێت ئاگاداربن مناڵ چۆن پەروەردە دەکرێت و چۆن حەزی دەخەیت سەر نوێژ، نوێژ کردنی مناڵ پێش بالغ بوون بۆ ئەوەیە تا مناڵ ڕابهێت بۆ نوێژ کردن، نابێت مناڵ پشت گوێ بخرێت دەبێت فەرمانی پێ بکرێت و هان بدرێت بۆ نوێژ کردن ئەگەر چی نوێژیش لەسەری واجب نییە.