پرسیار // ئایە دروستە من پیاوم پێش نوێژ بۆ ئافرەتێک یان چەند ئافرەتێک بکەم ؟
وەلام // زانایان دەلێن پیاو کاتێک پێش نوێژی بۆ ئافرەت دەکات ئەم شەش حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : پیاو پێش نوێژی بۆ یەک ئافرەت دەکات ، وە ئەو ئافرەتەش نا مەحرەمی پیاو بێت ، ئەمەیان دروست نییە و حەڕامە چونکە پیاو و ئافرەت پێکەوە بەتەنیا بن هی سێیەم شەیتانە .
حالەتی دووەم : پیاو پێش نوێژی بۆ یەک ئافرەت دەکات ، وە ئەو ئافرەتەش مەحرەمیەتی ، ئەمەیان دروستە .
حالەتی سێیەم : پیاو پێش نوێژی بۆ چەند ئافرەتانی نا مەحرەم دەکات ، زۆربەی زانایان دەلێن دروستە .
حالەتی چوارەم : پیاو پێش نوێژی بۆ چەند ئافرەتی مەحرەمی خۆی دەکات ، ئەمەیان دروستە .
حالەتی پێنجەم : پیاو پێش نوێژی بۆ چەند ئافرەتی مەحرەم و نامەحرەمی خۆی دەکات ، ئەمەشیان دروستە .
حالەتی شەشەم : ئەگەر پیاو ترسی تووش بوون بە فیتنەی هەبێت حەڕامە پێش نوێژی بۆ ئافرەتان بکات .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست بە وشەی کراهة حەڕامی یە ، ئەمە ئەگەر بەتەنیا بوو لەگەل ئافرەتی نامەحرەم .
هاوەلانی ئێمە دەلێن : ئەگەر پیاو پێش نوێژی بۆ خێزانی خۆی کرد یان مەحرەمی خۆی بەتەنیا بوو دروستە بێ کەراهەت ، چونکە ڕێگه پێدراوە بەتەنیا لەگەلیان بمێنیتەوە لە بێجگه لە نوێژ ، بەلام ئەگەر پێش نوێژی بۆ ئافرەتێکی نامەحرەم بکات ، ئەمەیان حەڕامە لەسەری پیاو و ئافرەت لەبەر فەرموودەی ڕاست کە دواتر باس دەکەم ان شاء اللە .
ئەگەر پیاو پێش نوێژی بۆ کۆمەلێک ئافرەت بکات بەتەنیا وە نامەحرەمیش بن زۆربەی زانایان دەلێن دروستە .........)) المجموع ج٤ لاپەڕە ۱۷۳ـــ۱۷٤
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر پێش نوێژی بۆ ئافرەتێکی نامەحرەم بکەیت تەنها بلێیت باش نییە ئەمە جێگای تێڕوانینە کە خەلوەت دروست دەبێت ( واتە بەتەنیا پێکەوە دەمێننەوە ، لەبەر ئەوە دەکەنە بەلگە لە " الروض " پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە پیاو و ئافرەتی نامەحرەم پێکەوە بەتەنیا بمێننەوە ، بەلام ئێمە دەلێن : ئەگەر بەتەنیا لەگەل ئافرەت مایەوە حەڕامە لەسەری پێش نوێژی بۆی بکات ، چونکە ئەوەی سەردەکێشیت بۆ حەڕام ئەویش حەڕامە .
ٲما قولە : (( فٲکثر )) واتە پێش نوێژ بۆ دووان بکەیت ئەمەش جێگای تێڕوانینە لە ڕووی کەڕاهەت "واتە بلێیت باش نییە " ، لەبەر ئەوەی ئافرەت ئەگەر لەگەل ئافرەتێکی تر بوو خەلوەت نامێنێت ، ئەگەر مرۆڤ ئەمین بێت هیجی تێدا نییە پێش نوێژی بکات ، ..............
وتەی ڕاست دروستە بێ کەڕاهەت ، چونکە پێش نوێژی کردن بۆ دوو ئافرەت یان زیاتر خەلوەت نامێنێت و کەڕاهەت لادەچێت ، ئیلا ئەگەر ترسی فیتنەی هەبێت ، ئەگەر ترسی فیتنەی هەبێت ئەوە حەڕامە ، چونکە هەر شتێک سەر بکێشێت بۆ حەڕام ئەوە حەڕامە .
دەزانرێت لە وتەکەی : (( لا رجال معهن )) واتە : ئەگەر پیاو لەگەل نەبن ، کەواتە ئەگەر پیاوی لەگەل ئافرەت بن ، دروستە بێ کەڕاهەت کە ئەوە دیارە . )) شرح الممتع ج٤ لاپەڕە ۲٥۰ ــ ٢٥١
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ