سەردێری پرسیار:گۆشتی پەنگوین و گوێ درێژی کیوی دەخورێ؟

بەرواری دانان :2020-06-28 کۆدی پرسیار:2070

پرسیار:

پرسیار: گۆشتی پەنگوین و گوێ درێژی کیوی دەخورێ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئەصل وایە ھەموو ئاژەڵێک حەڵاڵە ئیلا ئەمانە نەبێت:

(١) ئاژەڵێک دەق لەسەری ھاتووە نەھی کراوە لە خواردنی، وەک: بەڕاز و گوێ درێژی خۆمالی.

(٢) ئاژەڵێک خاوەن کەلب بێت و دڕندە بێت، وە باڵندەش مخلبی ھەبێت و دڕندە بێت، وەک: شێر و پلنگ و گورگ و باز.

(٣) ھەر ئاژەڵێک یان باڵندەیەک نەھی کرا بێت لە کوشتی، وەک: ھود ھود و مێشی ھەنگوین و مێروو.

(٤) ئاژەڵێک فەرمان کراوە بە کوشتنی یان زیانی ھەیە، وەک: مار و دووپشک و مشک.

(٥) ئاژەڵێک پیس بێت.

ئەوەی زانراو بێت پەنگوین باڵندەێ ئاوی یە، دڕندە نییە، ئەسل وایە حەڵاڵە، کەواتە گۆشتی پەنگوین حەڵاڵە.

سەبارەت بە خواردنی گوشتی گوێ درێژی کیوی حەڵاڵە، فەرموودەی ابو قتادة هاتووە بوخاری و مسلیمە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت و هاوەلان گوشتی گوێ درێژی کیوییان خواردووە، هەروەها گۆشتەکەی پاکە، هەموو زانایان یەک دەنگن کە گۆشتی گوێ درێژی کێوی حەلالە، بەلام گوێ درێژی خۆمالی حەڕامە.

ابن عبدالبر ئیجماع نقل دەکات، ئیلا ئەوە نەبێت لە ابن عباس و عائشە نقل کراوە دەلێن دروستە، بەلام ئەوەی لە ابن عباس نقل کراوە دەلێن ڕاست نییە.

محمد الٲمین الشنقطی ڕەحمەتی خوای لێ دەفەرمووێت: (حەڕامی گۆشتی گوێ درێژی خۆمالی نابێت گومانت هەبێت، چونکە چەندین فەرموودەی ڕوون و ئاشکرا هاتوون کە حەڕامە). ٲضواء البیان (٢/٢٥٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام