سەردێری پرسیار:پەیامتان چییە بۆ ئەو ئافرەتانەی دژی فرەژنی دەوەستن و بە ستەم وەسفی دەکەن؟

بەرواری دانان :2020-06-30 کۆدی پرسیار:2071

پرسیار:

پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەو ئافرەتانەی دژی فرەژنی دەوەستن و بە ستەم وەسفی دەکەن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: خوای گەورە ڕێگە بە هەر شتێک بدات ئیلا سوود و قازانجی بۆ خەڵک هەیە، خوای گەورە حەکیم و خەبیرە زانستی بە هەموو شتێک هەیە و باش دەزانێت چ شتێک بۆ مرۆڤ گونجاوە و باشە، خوای گەورە بەزەیی ترە لە دایک بۆ مناڵەکەی.

فرەژنی ستەم نییە لە ئافرەت هەروەک هەندێک خەڵک وا گومان دەبەن، ئەوەی ڕێگەی بە فرەژنی داوە خۆی فەرموویەتی من ستەمم لەخۆم حەڕام کردووە.

فەرموودەی قودسی هاتووە دەفەرمووێت: (يا عبادي إنّي حرمت الظلم على نفسي وجعلته بنيكم محرماً فلا تظالموا). رواه مسلم.

ئایا دەکرێ ستەم لەخۆی حەڕام بکات پاشان ڕێگە بە فرەژنی بدا و ستەم بێت؟! هەرگیز ئەمە نابێت! چونکە خوای گەورە ئافرەتی دروست کردووە لە هەموو کەسێک زاناترە بە حاڵی ئافرەت، دەزانێت فرەژنی زیان بە ئافرەت ناگەیەنێت.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ) [الملك: ١٤].

خوای گەورە دەفەرمووێت: (قُلْ أَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللّهُ) [البقرة: ١٤٠].

خوای گەورە ڕێگەی داوە بە فرەژنی بۆ مەسلەحەتی ئافرەت بۆ ئەوەی ئافرەت بێ بەش نەبێت لە زەواج، گومانی تێدا نییە فرەژنی چەندین حیکمەتی تێدایە، لەوانە:

(١) فرەژنی ھۆکارە بۆ زیاد بوونی ئومەت، ئەوەی زانراو بێت زیاد بوونی ناھێتە دی ئیلا بە زەواج نەبێت، وە زیاد بوونی ئومەت ھۆکارە بۆ بەھێز بوونی ئومەت، وە زیاد بوونی ڕێژەی دانیشتوان و کرێکار و ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئابووری ئەو وڵاتە.

(٢) بەگوێرەی ئامار ڕێژەی ئافرەتەکان زۆر زیاترە لە ڕێژەی پیاوان، ئەگەر ھەموو پیاوەکان ھەر یەک ئافرەتێک بھێنێت، ئەوە زۆرینەی ئافرەتان دەمێننەوە، ئەمەش زیان بەو ئافرەتە دەگەیەنێت کە ماوەتەوە، هەروەها زیان بە کۆمەڵگاش دەگەیەنێت.

سەبارەت بە زیان بە ئافرەت کەوتن چونکە ھاوسەری نییە تاکو ھەڵبستێت بە جێ بەجێ کردنی مصاڵەحەتەکانی ئافرەت، کە شوێنی بۆ دابین دەکات و ژیانی بەڕێوە دەبات و دەیپارێزێت لە شەھەوات و مناڵی دەبێت چاوی بە مناڵ گەش دەبێتەوە، ئەگەر بمێنێتەوە ئەگەری زۆری تووش بوون بە فیتنە ھەیە مەگەر ئافرەتێک بێت خوا ڕەحمی پێی کردبێت.

سەبارەت بە زیان بۆ کۆمەڵگا ئافرەت دادەنیشێت بێ پیاو، ھیچ دەستی سۆز وبەزەیی نییە بەسەر ئەم ئافرەتە.

(٣) پیاو معرضە بۆ ڕووداو و مردن، چونکە پیاو لەدەرەوەیە کار دەکات و جیھاد دەکات، تاکە چارەسەر بۆ ئەمە فرەژنی یە.

(٤) پیاو ھەیە شەھوەتی بەھێزە یەک ئافرەت بەشی ناکات، ئەگەر دەرگا دابخرێت دەبێت ئیلا پیاو یەک ئافرەت مارە بکات ئەوە دەبێتە بارگرانی، ھەندێک جار دەبێتە ھۆی ئەوە پیاو شەھوەتی خۆی لە حەڕام سەرف بکات.

زیاتر لەمە ئافرەت تووشی حەیز دەبێت ھەموو مانگێک، یان ئەگەر مناڵی ببێت تووشی نیفاس دەبێت چل ڕۆژ، پیاو ناتوانێت جووت ببێت لەگەڵ خێزانی خۆی.

(٥) ئافرەت ھەیە نەزۆکە و پیاو حەز دەکات مناڵی ببێت، ھیچ ڕێگا نییە ئیلا بە ھێنانی ژنی تر.

(٦) سوودێکی تری فرەژنی دوو خێزان پێکەوە دەبەستێتەوە بەھۆی خزمایەتی، خەڵک لێل نزیک دەبێتەوە و تێکەڵی یەکتر دەبن.

هەر کەسێک دژایەتی فرەژنی بکات و بە ستەم وەسف بکات کەس لەو کەسە کافرتر نییە، ئافرەت فرەژنی بە ستەم وەسف بکات خۆی ستەمکارە و کافرە، ئافرەت دەبێت تەسلیم بێت بۆ وتەی خوای گەورە و ئاگای لە زمانی خۆی بێت، ئیسلام دینی تەسلیم بوونە نەک وەستانە دژی وتەی خوای گەورە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام