سەردێری پرسیار: تەفسیری ئەم ئایەتە چییە: (وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ وَهَمَّ بِهَا لَوْلا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ)؟

بەرواری دانان: 2020-07-01 کۆدی پرسیار: 2072

پرسیار:

پرسیار: تەفسیری ئەم ئایەتە چییە: (وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ وَهَمَّ بِهَا لَوْلا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ)؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ وَهَمَّ بِهَا لَوْلا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ) {یوسف:٢٤}.

واتە: سوێند به‌خوا بێگومان ژنه‌که په‌لاماری یوسفیداو ویستی فاحیشەی لەگەڵ بکات، یوسفیش گومانی بۆ وەڵام دانەوە هه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی خوایی نه‌بینیبا، ئا به‌و شێوه‌یه‌مان کرد (بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی گوناهو تاوان و خراپه‌یه لێی دوور ده‌خه‌ینه‌وه‌) و به‌ڕاستی ئه‌و له به‌نده هه‌ڵبژارده وپاکه‌کانی ئێمه‌یه‌.

"وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ وَهَمَّ بِهَا": جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە هم، دوو وتە هەیە:

(١)هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون هم گومان هاتنە بەسەر نەفس.

(٢)هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هم واتە لێدان.

"لَوْلا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ": واتە: ئەگەر لەبەر بەلگەی خوای گەورە نەبوایا کە پیشانی یوسفی دا ئەویش بینی، سەبارەت بە بەڵگەی خوای گەورە:

(١)هەندێک دەڵین: وێنەی یەعقوبی بینیوە، کە ئەمە لە ابن عباس و مجاهد و سعيد بن جبير و محمد بن سيرين و الحسن و قتادة و أبي صالح و الضحاك و محمد بن إسحاق نقل کراوە.

(٢)هەندێکی تر دەلێن: یەعقوب زەڕبەیەکی لە سینگی یوسفدا.

(٣)هەندێکی تر دەڵێن: یوسف سەری بەرز کردەوە سەیری سقفی مالەکەی کرد نووسرابوو: (ولا تقربوا الزنا إنه كان فاحشة وساء سبيلا) [الإسراء: 32].

(٤) هەندێکی تر دەڵێن: ئەم سێ ئایەتانەی بینی، (إن عليكم لحافظين) [الانفطار: 10]، وقوله: (وما تكون في شأن) [يونس: 61]، وقوله: (أفمن هو قائم على كل نفس بما كسبت) [الرعد: 33].

(٥)ئەوزاعی دەڵێت ئایەتێکی بینی لە کتابی خوای گەورە نەهی لێکرد لە فاحیشە.

(٦)هەندێک زانای تر دەڵێن: وێنەی مەلیکی بینی.

ابن جریر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت ئەوەیە بگوترێ: ئایەتێکی بینی لەو گومان و خراپەیە ڕزگار بوو، دروستە ئەو ئایەتە وێنەی یەعقوب بێت، هەروەها دروستە وێنەی مەلێک بێت، دروستە ئایەتیک بێت نووسرا بێت لەسەر دیوار یان هەر شوێنیکی تر بۆ ئەوەی دوور بکەوێتەوە لە خراپە، ئەوەندە پێویست نییە بزانی شتەکە چییە.

هیچ بەڵگەی ڕاست نەهاتوون بەڵگەکە چی بوو خوای گەورە پیشانی یوسفیدا، ئەوەی نەقل کراوە لە ئیسرائیلیات نقل کراوە، ئەوەی گرینگ بێت خوای گەورە بەڵگەی پیشانداوە لەو فیتنەیە پاراستوویەتی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام