سەردێری پرسیار:حوکمی شوێن کەوتنی مەزهەبەکان؟

بەرواری دانان :2020-07-01 کۆدی پرسیار:2073

پرسیار:

پرسیار: حوکمی شوێن کەوتنی مەزهەبەکان؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: خەڵک لە شوێن کەوتنی مەزهەبەکان لێک جیاوازن، کەسێک توانای وەرگرتن و دەرهێنانی استنباطی هەبێت لە کتاب و سونەت دەبێت وەریبگرێت و نابێت تەقلید بکات، بەڵکو دەبێت ئەوە وەربگرێت کە پێی حەقە، دروستە تەقلید بکات لە شتێک توانای نییە بکاتە بەڵگە.

کەسێک توانای وەرگرتن و دەرهێنانی استنباطی نییە دروستە تەقلید بکات بە شتێک نەفسی پێی ئارام بێت، ئەگەر نەفسی ئارام نەبوو پرسیار دەکات هەتا ئارامی بەدەست دەهێنێت.

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن: (یەکەم: چوار مەزهەبەکان دراونەتە پاڵ چوار ئیمامەکان، ئیمام ئەبوحەنیفە و مالک و شافعی و ئەحمەد.

دووەم: ئەم چوار مەزهەبانە فقهیان وەرگرتووە لە کتاب و سونەت، ئەوان موجتەهید بوون، موجتەهید یان سەواب دەپێکێت دوو پاداشتی بۆی هەیە، پاداشتی ئیجتیهادەکەی و سەواب پێکانی، یان موجتەهید هەڵەیە پاداشت بۆی هەیە بۆ ئیجتهادی و عوزری هەیە لە هەڵە.

سێیەم: کەسێک توانای وەرگرتن و دەرهێنانی استنباطی هەیە لە کتاب و سونەت دەبێت وەریبگرێت و نابێت تەقلید بکات، بەڵکو دەبێت ئەوە وەربگرێت کە پێی حەقە، دروستە تەقلید بکات لە شتێک توانای نییە بکاتە بەڵگە.

چوارەم: کەسێک توانای وەرگرتن و دەرهێنانی استنباطی نییە دروستە تەقلید بکات بە شتێک نەفسی پێی ئارام بێت، ئەگەر نەفسی ئارام نەبوو پرسیار دەکات هەتا ئارامی بەدەست دەهێنێت.

پێنجەم: لەوەی پێشتر بەدیار دەکەوێت نابێت هەموو کات و سات شوێن وتەیان بکەویت، چونکە ئەوانیش هەڵە دەکەن و تووشی هەڵە دەبن، بەڵکو دەبێت شوێن حەق بکەویت لە وتەیان ئەگەر بەڵگەی لەسەر هەبێت). فتاوى اللجنة (٥/٢٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام