پرسیار: ڕاڤەی ئەم فەرموودەیە چییە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (خُذُوا عِثْكَالًا فِيهِ مِائَةُ شِمْرَاخٍ ثُمَّ اضْرِبُوهُ بِهِ ضَرْبَةً وَاحِدَةً)؟
وەڵام: عَنْ سَعِيدِ بنِ سَعْدِ بنِ عُبَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ قَالَ: كَانَ فِي أَبْيَاتِنَا رُوَيْجِلٌ ضَعِيفٌ، فَخَبُثَ بِأَمَةٍ مِنْ إِمَائِهِمْ فَذَكَرَ ذَلِكَ سَعدٌ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: (اضْرِبُوهُ حَدَّهُ)، فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّهُ أَضْعَفُ مِنْ ذَلِكَ، فَقَالَ: (خُذُوا عِثْكَالًا فِيهِ مِائَةُ شِمْرَاخٍ ثُمَّ اضْرِبُوهُ بِهِ ضَرْبَةً وَاحِدَةً) فَفَعَلُوا، رَوَاهُ أَحْمَد (٣٦/٢٦٣)، وَالنَّسَائِي في الکبری (٦/٤٧٣)، وَابْنُ مَاجَه (٢٥٧٤)، وَإِسْنَادُهُ حَسَنٌ، لَكِنِ اخْتُلِفَ فِي وَصْلِهِ وَإِرْسَالِهِ.
واتە: لە سَعِيد بن سَعْد بنِ عُبَادَةَ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: لە ماڵی ئێمە پیاوکەیەک هەبوو زینای کرد لەگەڵ کەنیزەیەک لە کەنیزەکەکانیان، سەعد ئەمەی باسکرد بۆ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (حەدی لێ دەربکەن و داری لێ بدەن)، گوتیان: ئەی نێردراوی خوا ئەمە لاوازترە لەوە داری لی بدەیت بەرگە ناگرێت، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (قەدێکی دار خورما بێنن سەد لقی هەبێت، پاشان یەک جار لێی بدەن).
ڕاڤەی وشەکانی فەرموودەکە:
"أبیاتنا": أبیات جمعی (بیت)ە، واتە؛ خانوو، هەروەها کۆ دەکرێتەوە بە بیوت.
"رویجل": بچووک کردنەوەی پیاوە، لەوانەیە لەبەر ئەوە بچووک کرابێتەوە لەبەر بەکەم دانانی، ڕیوایەت هاتووە دەفەرمووێت: (رویجل ضعیف مخدج)، واتە: پیاوۆکەیەکی لاوازی نەخۆش.
"فخبث": واتە: زینای کرد.
"عثکالا": واتە: قەدی دار خورما.
"شمراخ": واتە: لقەکانی قەدی دارخورما.
سوودەکانی فەرموودەکە:
سوودی یەکەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە نەخۆش ئەگەر تاوانیکی کرد شایستەی دار لێدان بێت وەک زینا و قذف و خواردنەوەی عەرەق، ئەوە حەدی لێ دەردەکرێت و دواناخرێت، بەڵام حەدی لێ دەردەکرێت بە گوێرەی توانای کەسەکە چەند بەرگەی دەگرێت، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ظاهری و هەندێک حەنابلەیە.
ڕووی کردنە بەڵگە: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی کردن بە دەرکردنی حەد لەم پیاوە لەگەڵ ئەوەش لاواز بوو و بەرگەی نەدەگرت، بەلام فەرمانی کرد قەدێکی دار خورما بێنن سەد لقی هەبێت، پاشان یەک جار لێی بدەن، بۆ ئەوەی حەد لەسەری جێ بەجێکردن تیانەچێت.
ظاهری فەرموودەکە بەڵگەیە باسی نەخۆشێکە ئومێدی چاک بوونەوەی نییە، بە بەڵگەی ئەو سیفەتانەی لەم فەرموودەیە باسیکردووە سەبارەت بەم پیاوە، بەڵام ئەگەر ئومێدی چاک بوونەوە هەبێت حەد دوادەخریت هەتا چاک دەبێتەوە.
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دواخستنی حەد شتێکە لە شەریعەت بەڵگە لەسەری هاتووە، وەک تاخیرکردنی حەد لەسەر ئافرەتی دووگیان و شیردەر، هەروەها تاخیرکردنی عەد لە کاتی سەرما و گەرما و نەخۆشی ئەگەر مەسلەحەتی تێدابێت). إعلام الموقعین (٣/١٨).
سوودی دووەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە مرۆڤ دەبێت ئاگاداری وەربگرێت لە ڕووکەش هەلنەخەلەتێت بە ڕووکەش، چونکە ئەم پیاوە لاوازە گومانی ئەوەی پێ نەدەبردرا زینا لەگەل کەنیزەیەک بکات، چونکە لاواز بوو، دەبێت مرۆڤ ئاگادار بێت و بە ڕووکەش هەلنەخەلەتێت. فتح ذي الجلال والإکرام (١٣/٣٦٥).
سوودی سێیەم: واجب نییە ئەوەی زینای کردووە دابپۆشی، ڕووی کردن بەڵگە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئینکاری ئەو کەسەی نەکرد کە خەبەری پێدا کە ئەو پیاوە زینای کردووە. فتح ذي الجلال والإکرام (١٣/٣٦٥).
سوودی چوارەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروستە کەسێک بکەیت بە وەکیل بۆ دار لێدا لەو کەسەی کە زینای کردووە، لەبەر وتەی: (اضربوە حدە). فتح ذي الجلال والإکرام (١٣/٣٦٥).
سوودی پێنجەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دوورخستنەوە بۆ ماوەی ساڵێک واجب نییە، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم باسی نەکردووە، بەڵام ئەم کردنە بەڵگەیە جێگای تێڕوانینە، چونکە ئەم پیاوە بەندە بووە وەک ئەوەی دیارە زینای لەگەڵ کەنیزەیەک کردووە، بەندە نابێت دوور بخرێتەوە، چونکە زیان بە گەورەکەی دەگەیەنێت. فتح ذي الجلال والإکرام (١٣/٣٦٥).
سوودی شەشەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە حەد مەبەست پێی ئازاردان نییە، بەڵکو مەبەستی سەرەکی تەمبێ کردن و چاک بوون و دوورکەوتنەوەیە، هەروەها دەبێتە کەفارەتی تاوانی کەسەکە، چونکە ئەگەر مەبەست پێی ئازاردان بوایا وەک کەسی ئاسایی داری لێ دەدرا هەتا لەکەسی لاوازیش، چونکە ئەمە بەهێزترە بۆ ئازاردانی. فتح ذي الجلال والإکرام (١٣/٣٦٧).
سوودی حەوتەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە نابێتە بەڵگە دروستە فێل بکەیت لە کاتی گرینگ یان پیویست بکات، چونکە ئەمە فێل نییە، چونکە مەبەست پێی لەسەر لاچوونی حەد نییە، بەڵکو مەبەست پێی سوک کردنە لەبەر حالی پیاوەکە، بەڵام هەندێک فوقەها ئەمە دەکەنە بەڵگە لەسەر دروستی فێل کردن، ابن قیم وەڵامی داوەتەوە بە چەند ڕوویەک.
چەندین بەڵگەی محکم هاتوون لەسەر ڕێگری کردن لە فێل کردن، ئەم فەرموودەیە گومانە بۆ فێل کردن بە گوێرەی وتەی ئەوانەی دەڵێن دروستە فێل بکەیت، بەڵام قاعیدەیەکی گرینگ کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری ئەگەر دەقێک هات گومانی لەسەر بوو، دەقێکی تر هەبوو محکم بوو بێ گومان بوو، ئەوە ئەو دەقەی گومانی لەسەرە بە محکم تەفسیر دەکرێت، حەڕامی فێل کردن چەندین بەڵگە لەسەری هاتوون، هەروەها کردەوەی جوولەکەکانە. فتح ذي الجلال والإکرام (١٣/٣٦٧-٣٦٨).