سەردێری پرسیار:ئایا گۆشتی بزن مژە حەڵاڵە؟

بەرواری دانان :2020-07-04 کۆدی پرسیار:2077

پرسیار:

پرسیار: ئایا گۆشتی بزن مژە حەڵاڵە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە بزن مژە، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بزن مژە حەڵاڵە، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە:

(١)لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: (بزن مژە لەسەر سفرەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم خواردرا). رواە البخاري (٧٣٥٨)، ومسلم (١٩٤٧).

(٢)لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (بخۆن چونکە حەڵاڵە، بەڵام من نایخۆم چونکە خواردنی من نییە). رواە مسلم (١٩٤٤).

(٣)حەڵاڵی گۆشتی بزن مژە لە چەند هاوەڵان نەقل کراوە.

(٤)ئەسل وایە گۆشتی بزن مژە حەڵاڵە، هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون بۆ حەڕامی، کەواتە لەسەر ئەسل ماوە و حەڵاڵە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕامە و هەندێکی تر بۆ ئەوە چوون مەکروهە، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و هاوەڵانیەتی، بەڵگە:

(١)فەرموودەی عبدالرحمان بن شبل دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە لە خواردنی گۆشتی بزن مژە). رواە أبو داود (٣٧٩٦)، وهذا الحدیث حسنە الحافظ في "فتح الباري" (٩/٦٦٥).

(٢)حدیث جابر رضي اللە عنە قال: أتي النبي صلی اللە علیە وسلم بضب فأبی أن یأکل منە، وقال: (لا أدري لعلە من القرون التي مسخت). رواە مسلم (١٩٤٩).

(٣)بزن مژە لە حەشەڕات وپیسەکانە، حەشەرات و شتی پیسیش حەڕامە.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە بزن مژە مەکروه نییە ئیلا ئەوە نەبێت کەڕاهییەت لە هاوەڵانی ئەبو حەنیفە نەقل کراوە، هەروەها قاضی عیاض لە قەومێک نەقلی کردووە دەڵێن: حەڕامە، گومان نابەم کەس ئەمەی گوتبێ، ئەگەر ئەمە ڕاستیش بێت پێچەوانەی دەق و ئیجماعی پێشووترە). شرح صحیح مسلم (١٣/١٠٥).

سەبارەت بە ئیجماعی هاوەڵان جێگای تێڕوانینە، چونکە ابن مندر نەقلی کردووە لە ئیمام عەلی نەهی کردووە لە گۆشتی بزن مژە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بزن مژە شتی پیس ناخوات، بەڵکو زراعەت و گژوگیا دەخوات، حەڵاڵە، بەڵگە لەسەر ئەمە: بزن مژە خواردراوە لەسەر سفرەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەگەر حەڕام بوایا دانی نەدەنا بەمە). فتح ذي الجلال والإکرام (١٤/٢٣٨).

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە گۆشتی بزن مژە حەڵاڵە، وەڵام بۆ وتەی دووەم:

(١)فەرموودەی عبدالرحمان بن شبل لاوازە، ئەگەر فەرموودەکە ڕاستیش بێت دەڵێین ئەم نەهی یە بۆ کەڕاهەتە.

(٢)سەبارەت بەوەی حەشەراتە و شتی پیس دەخوات، نابێتە بەڵگە حەڕامە چونکە بەڵگە هاتووە بۆ حەڵاڵی، خوای گەورە شتی پاکی حەڵاڵ کردووە، هەروەها شتی پاک دەخوات نەک شتی پیس.

(٣)سەبارەت بەوە بزن مژە لە مسخ کراوەکانە و حەڕامە، دەڵێین: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ترساوە بزن مژە لە مەسخ کراوەکان بێت پێش ئەوەی خوای گەورە ئاگاداری بکاتەوە مەسخ کراوەکان نەوەیان نییە.

فەرموودەی عبداللە بن مسعود باسی مەیمون و بەراز کرا کە مسخ کراون، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (إن اللە لم یجعل لمسخ نسلا ولا عقبا، وقد کانت القردة والخنازیر قبل ذالك). رواە مسلم (٢٦٦٣).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام