پرسیار // کەسێک نوێژ لەگەل ئیمام دەکات بەلام ڵەسەرەتاوە بە نوێژی جماعەت نەگەیشتووە ئایا کاتێک ئیمام نوێژ تەواو دەکات کەسەکە هەلدەستێت بۆ تەواو کردنی نوێژ دروستە کەسێکی تر بێت ئەم کەسە بکاتە ئیمام و دەست لە پشتی بدات ؟
وەلام // جیاوازییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئایە کردنی جەماعەتی دووەم یان چەند جەماعەتێک لە یەک مزگەوت دا دروستە یان نە ، کە ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : مزگەوتێک دروست کراوە لەسەر ڕێگا بۆ مسافرەکان یان لەناو بازاڕە، وە ئیمامی دیاری کراوی نییە ، دروستە ئەم مزگەوتە چەند جەماعەتێکی تیادا بکرێت .
حالەتی دووەم : مزگەوتێک ئیمامی دیاری کراوی هەیە ، جماعەتی دووەم دیار کراوە لە چ کاتدا دەکرێ دوای جەماعەتی یەکەم وە ئیمامی تایبەتیش دانراوە ، دەلێن ئەمە دروست نییە ، شتێکی داهێنراوە ئەوانەی پێشتر ئەمەیان نەکردووە ، وە جیاوازی دەکەوێتە نێوان موسلمانان وە دەرگای تەمبەلی دەکرێتەوە خەلکانێک دەلێن چ عەجەلەیە بۆ نوێژ جەماعەتی دووەمیش هەیە .
حالەتی سێیەم : مزگەوتێک ئیمامی دیاری کراوی هەیە ، نوێژی جماعەت تەواو بوو ، خەلکانێک هاتن بە جەماعەت نەگەیشتن ، ئایا دروستە جەماعەتی دووەم بکەن ، دوو وتە هەیە :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن دروستە جەماعەتی دووەم بکرێ ، بەلکو باشترە و خێری زیاترە ، کە ئەمە وتەی امام احمد و اسحاق و ابن عثیمین و چەند زانای ترە ....بەلگە:
(ٲ) حدیث ٲبی بن كعب ان النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( صلاة الرجل مع الرجل ازكی من صلاته وحده ، وصلاتە مع الرجلین ٲزكی من صلاته وحده ، وما كان ٲكثر فهو ٲحب الی الله....)) رواە ابو داود ( ٥٥٤) والنسائی ( ٨٤۳) .
واتە : نوێژی پیاو لە گەل پیاوێک باشترە لەوەی بە تەنیا بکات ، وە نوێژەکەی لەگەل دوو پیاو باشترە لە گەل یەک پیاو ، چەند نەفەر زیاتر بێت پاداشت زیاترە و خۆشەویسترە لە لای خوای گەورە.
ئەمە بەلگەیە چەند نەفەر زیاتر بن خێریان زیاترە و خۆشەویست ترە ، کەواتە جماعەتی دووەم بکرێ باشترە .
(ب) حەدیث ابی سعید دەلێت: پیاوێک هاتە مزگەوت نوێژی جماعەت تەواو ببوو ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ووتی (( کێ خێر بەو کەسە دەکات نوێژ لە گەل دەکات )) پیاوێک هەستا نوێژی لە گەل کرد . رواە الترمذی (۲۲۰)،ئەمە بەلگەیە کە دروستە جماعەتی دووەم بکرێ .
(ج) چەند ئەثەر لە هاوەلان نقل کراون کە جماعەتی دووەمیان پێ دروست بووە .
(د) نوێژ کردن بە جماعەت بەلگەیە کە دین لەگەل جماعەتە نەک تەفرەقە ، واتە جماعەتی دووەم پێکەوە نوێژ بکەن ئەمە دژی تەفرەقەیە و پاداشتی زیاترە .
دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن نابێت جەماعەتی دووەم بکرێ ، باشتر وایە بە تەنیا نوێژ بکەن ، کە ئەمە وتەی سفیان ، ابن المبارك ، مالك ، شافعی ، چەند زانای ترە ....بەلگە:
(ٲ) حدیث ٲبی بكرة دەلێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت هات بۆ مزگەوت سەیری کرد خەلک نوێژیان کردووە ، گەڕاوە بۆ ماڵ ، وە خێزانەکانی خۆی کۆکردەوە نوێژی پێیان کرد ))
ئەگەر جەماعەتی دووەم دروست بوایا نەدەگەراوە بۆ مال مزگەوتی مەدینە بەجێ بێلی.
بەلام ئەوانی تر دەلێن حەدیسەکە لاوازە ، ئەگەر ڕاستیش بێت لەوانەیە نوێژیان لە مزگەوت کردبێ لەگەل خێزانەکانی .
(ب) نوێژی جماعەت یەک جماعەتە ئەگەر ڕێگە بدەیت بۆ دوو یان زیاتر ئەوە تەفرەقە دروست دەبێت.
(ج) چۆن دەبێت جماعەتی یەکەم هێشتا زیکریان تەواو نەکردووە جماعەتی دووەم دەست پێ بکرێ ، جماعەتی دووەم تەشویش دروست دەکەن ناهێلن خەلک بۆ خویان زیکر و سونەت بە ئیسراحەت بیکەن.
(د) چەند ئەثەر لە هاوەلان نقل کراون کە جماعەتی دووەمیان لە مزگەوت نەکردووە .
هەندێک زانا دەلێین مجالی تێداییە بەلام جماعەتی دووەم باشتر وایە خۆیان تٲخیر بکەن کەمێک هەتا خەلک زیکر و سونەت دەکەن هەتا تەشویش دروست نەبێت ، وە باشتر واییە ڕوخسەتیش لە ئیمام وەربگرن ، وە ڕەچاوی ئەوە بکەن خۆیان بپارێزن لە تەفرەقە یان ئەو جماعەتە سەر نەکێشیت بۆ تەفرەقە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک بێتە مزگەوت نوێژی جماعەت تەواو بووبێت دروستە کەسێک بکاتە ئیمام کە هێشتا نوێژی ماوە وە خەریکی تەواو کردنییەتی کە ئەمە وتەی ڕاستە ، بەلام دەبێت لەلای ڕاستی بووەستێت ، هەروەها ئەکەر کەسێک ببینێت بە تەنها نوێژ دەکات دروستە بیکاتە ئیمام بۆ ئەوەی پاداشتی جماعەت بەدەست بێنێت.....
سەبارەت بە دەست لێدان یان بەزمان پێی وتن دەلێن ڕێگەپێدراوە بەتایبەتی ئەگەر چەند کەسێک لە پشت کەسێک بووەستن و بیکەن بە ئیمام ، ئەگەر ئاگادار نەکەیت لەوانیە نەزانێت ، هەروەها نابێت یەک کەس لە پشت ئیمام بووەستیت بەلکو دەبێت لە تەنیشتی بووەستیت .
لەوانەیە یەکێک بلێت چۆن دەبێت ئەو کەسەی کە دەکرێتە ئیمام لەناو نوێژدا نییەتی ئیمامەتی نەهێناوە ، زانایان دەلێن پێغەمبەریش سەلامی خوای لێ بێت شەو نوێژی کردووە لەناو نوێژدا بووە ابن عباس چووە تەنیشتی نوێژی لەگەل کردووە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ