پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن بە کورتی سەبارەت بە عەقیدەی موسلمانان بەرامبەر بە هاوەڵان؟
وەڵام: عەقیدەی ئەهلی سونە بەرامبەر هاوەڵان دەبێت بەم شێوەیە بێت:
١- واجبە هاوەڵانی خۆش بوێت.
٢- دادپەوەری بۆ هاوەڵان جێگیر بکات، هاوەڵان دادپەروەر بوون لە وتە و کردەوە.
٣- دڵ و زمانی سەلامەت بێت بەرامبەر هاوەڵان بێ ئەوەی ڕقی بەرامبەر هەبێت و جنێویان پێ بدات.
٤- دوعا بۆیان بکات و داوا لێ خۆش بوون بۆیان بکات.
٥- شایەتی بدات بۆ ئەوانەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت شایەتی بۆیانی داوە ئەهلی بەهەشتن.
٦- خیلافەت جێگیر بکات بۆ هاوەڵان بەم تەرتیبە: ئەبو بەکر و عومەر و عوسمان و عەلی و حەسەنی کوڕی عەلی.