پرسیار: نوێژی شروق لەگەڵ نوێژی چێشت تەنگاو چ جیاوازییەکی هەیە؟ یاخود هەردووکیان یەکن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نوێژی خۆرھەڵات نوێژی چێشت تەنگاوە، ھیچ نوێژێکی سەربەخۆ نییە ناوی خۆرھەلات بێت، کە ئەمە وتەی ابن حجری ھەیتەمی و ڕەملی و ابن باز و ابن عثیمینە.
طيبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم نوێژە پێی دەڵێن نوێژێ خۆرھەلات، یەکەم نوێژی چێشت تەنگاو) مرقاە المفاتیح للقاری (٢/٧٧٠).
رملي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی پشت پێ بەستراو بێت نوێژی خۆرھەلات نوێژی چێشت تەنگاوە) فتاوت الرملی (٢٢٠/١).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژی خۆرھەلاتن نوێژی چێشت تەنگاوە کە کاتی سەرەتای خۆرھەلاتنە، باشتر وایە لەو کاتە بکرێت کە خۆر بەرز دەبێتەوە و دونیا گەرم دەبێت بێچووی وشتر لەسەر زەوی ھەلدەستێت لەبەر گەرما، لەبەر وتەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: "صلاة الأوَّابين حين تَرمَض الفِصالُ") مجموع فتاوى ابن باز (٣٨٩/١١).
قال ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژی خۆرھەلات ئەو نوێژەیە کە دوای بەرزبوونەوەی خۆر دەکرێت بە قەد ڕمێک، مقدارەکەی بە کات دوای خۆرھەلاتن نزیکەی یەک چارەکە، ئەمە نوێژی خۆرھەلاتە پێشی دەڵێن نوێژی چێشت تەنگاو) مجموع الفتاوی ابن عثیمین (٣٠٥/١٤).