پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی شێخی تەریقەتێک کافر دەکەن و بە گومڕا وەسفی دەکەن، کە لەم ڕۆژانەدا مردووە و بەخاک سپێردرا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ڕێگای سۆفی و شێخ و دەروێش هیچ ئەسلێکی نییە لە شەرع، بەڵکو شتێکی داهێنراوە و خراپە، هەندێکیان تووشی کوفر بوون و هەندێکی تر تووشی بیدعە بوون، نموونە: هەندێکیان باوەڕیان وایە جیاوازی نییە لەنێوان خالق و مخلوق، وە هەیانە باوەڕیان وایە خوا محمدە، وە ھەیانە باوەڕیان وایە پیاو چاک فلانە کیشوەر بەڕێوەدەبات، وە هەندێکیان تووشی گۆڕ پەرستی و شێخ پەرستی بوون و لە خاوەنی گۆڕ دەترسن و ئومێدیان پێی هەیە، وە هەندێکیان هەڵدەپەرن و دەنگ بەرز دەکەنەوە لەکاتی زیکر بە ئارەزووی خۆیان شت زیاد دەکەن لەناو دیندا.
سەبارەت بەوەی ئایا دروستە پێیان بلێی گومرا، دەلێین گومانی تێدا نییە گومران، بەلام لە پلەی گومرایدا لێک جیاوازن چونکە زۆر جۆریان هەیە، بەلکو ئەوانەی تووشی کوفر بوون ئەگەر نەلێیت گومرا تۆش گومرای، خوای گەورە دەفەرمووێت: (ومن یکفر بالطاغوت و یؤمن بالله) واتە: هەر کەسێک کوفر بە تاغوت بکات وە باوەڕ بەخوا بهێنێت، لەم ئایەتە دا کوفر کردن بە تاغوت پێش باوەڕ باسکراوە، لەبەر گرینگی کوفر کردن بە تاغوت، بەداخەوە خەلکانێکی زۆر لە زۆر شت تێ گەیشتوون تەنها لە دین نەبێت، وە دەلێن ئێوە جیاوازی و تەفرەقە دەخەنە ناو موسلمانان بۆچی دژایەتیان دەکەن، دژایەتی کردنی ئەمانە واجبە و دەبێت حەق بۆ خەڵک ڕوون بکرێتەوە.
سەبارەت بە کافر کردنی دەڵێین هەر کەسێک یان هەر شێخێک ڕازی بێت خەڵک سوجدەی بۆ ببات، یان ڕازی بێت خەڵک عیبادەتی بۆ بکات، ئەوە کافرە و تاغوتە بێگومان، هەروەها هەر شێخێک بیروباوەڕی شیرکی هەبێت یان تووشی شیرک و کوفر ببووبێت و خەڵک بانگ بکات بۆ ئەم ڕێبازە کافرە.
واجبە لەسەر ئیماندار عیبادەتی خوا بکات بەو شێوەیە کە خوا و پێغەمبەر ڕێنمووی کردووین، واجبە لەسەر ئیماندار شوێن قورئان و سونەت بکەوێت نەک شوێن شەخس بکەوێت و شەخس پەرست بێت.