پرسیار: حوکمی خواردنەوەی تایگەر؟
وەڵام: خواردنەوەی تایگر یان ئەو خواردنەوانەی هێز بە مرۆڤ دەبەخشن لە ئەسل دا حەڕام نییە، چونکە مسکر و مخدر و مرداربوو و بەرازی تێدا نییە، بەڵکو موادی تری تێدایە ڕێگەپێدراوە، ئەم خواردنەوانە زیاتر پێویستی بە لێکۆلینەوە هەیە، چونکە ئەگەر زیانی هەبێت ڕێگری لێ دەکرێت لەبەر زیان.
زۆر لە پزیشکەکان ئامۆژگاریان ئەوەیە واز لەم خواردنەوانە بهێنن و وەرزش بکەن و خواردنی تەندروست بخۆن و خەویان تەواو بێت و کەم خەو نەبن.
هەندێک دەڵێن ئەم خواردنەوانە زیانیان هەیە، باشتر وایە موسلمان وازی لێ بهێنێت، واللە ٲعلم.