پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە ئینکاری واجبی حەج دەکات؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن حەج ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی ئیسلام، بەڵگە:
١-خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ) [آل عمران: ٩٧].
٢-عن ابنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما قال: (سمعتُ رسولَ اللهِ صلَّى الله عليه وسَلَّم يقول: بُنِيَ الإِسْلامُ على خمسٍ: شهادَةِ أنْ لا إلهَ إلَّا اللهُ وأنَّ محمَّدًا عبدُه ورسولُه، وإقامِ الصَّلاةِ، وإيتاءِ الزَّكاةِ، وحَجِّ البَيْتِ، وصَوْمِ رَمَضانَ). رواه البخاري (٨)، ومسلم (١٦) واللفظ له.
ابن المنْذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن حەج لە تەمەندا یەک جار واجبە، حەجی ئیسلام ئیلا ئەگەر نەزر بکات، واجبە لەسەری وەفا پێ بکات).الإجماع لاپەڕە (٥١).
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک حەج بە واجب دانەنێت لەسەر کەسێک توانای هەبێت، ئەوە کافرە بە یەک دەنگی هەموو موسلمانان، هەروەک قورئان بەڵگەیە لەسەر ئەمە). الجواب الصحيح لمن بدل دين المسيح (١٢٥/٢).
هەروەها دەفەرمووێت: (هەموو موسلمانان یەک دەنگن هەر کەسێک ئینکاری واجبی بنچینەکانی ئیسلام بکات: شایەتوومان و پێنج نوێژ و زەکات و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان و حەجی مالی خوا، ئەوە کافرە). الجواب الصحيح لمن بدل دين المسيح (١٢٦/٢).