پرسیار: ئایا دەست نوێژ مەرجە بۆ سوجدەی شوکر؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دەست نوێژ مەرج نییە بۆ سوجدەی شوکر، کە ئەمە وتەی هەندێک مالکی و ابن تیمییە و ابن قیم و شەوکانی و صنعانی و ابن باز و ابن عُثيمينە، بەڵگە:
١-هیچ بەڵگە نەهاتوون دەست نوێژ مەرج بێت بۆ سوجدەی شوکر.
٢-سوجدە بە تەنیا نە نوێژە و نە حوکمی نوێژی هەیە، دەست نوێژ واجب نییە بۆی وەک زیکرەکانی تر.
٣-پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی نەکردووە بە هاوەڵان دەست نوێژ بگرن بۆ سوجدەی شوکر.
٤-تاخیر کردنی سوجدەی شوکر لەبەر دەست نوێژ گرتنەوە ناگونجێت لەگەڵ سوجدەی شوکر.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست ئەوەیە دەست نوێژ مەرج نییە بۆ سوجدەی شوکر، چونکە نوێژ نییە). مجموع فتاوى ابن باز (11/412).