پرسیار: حوکمی نوێژ کردن ئەگەر شان ڕووت بێت؟
وەڵام: جیاوازی هەیە ئایا واجبە شانت داپۆشی بۆ نوێژ یان نە، سێ وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەگەر بتوانێت واجبە لەسەری شانەکانی دابپۆشی، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و ابن منذر و ابن بازه، بەلگە:
(١) فەرموودەی ابو هریرة بوخاری و موسلیمە دەلێت: (لا یصلی ٲحدكم فی الثوب الواحد لیس علی عاتقه منه شئ). واتە: کەس با نوێژ بە یەک جل وبەرگ نەکات و هیچ لەسەر شانی نەبێت.
ڕووی کردنە بەڵگە: نەهی کراوە بەلگەیە حەرامە، چونکە ئەسلی نەھی بۆ حەڕامی یە و نوێژی بەتالە.
دووەم: ھەندێک زانائ تر دەلێن واجبە شانی داببپۆشێ بۆ نوێژی واجب، ئیمام ئەحمەد وتەی هەیە دەلێت بۆ نوێژی واجب واجبە شانی داپۆشێت، بەلام بۆ نوێژی سونەت سونەتە شانی دابپۆشێ، چونکە نوێژی سونەت خەفیف ترە و چاوپۆشی کراوە.
سێیەم: هەندێک زانای تر دەلێن واجب نییە شانت داپۆشی لە ناو نوێژ بەلکو سونەتە جا نوێژ واجب بێت یان سونەت، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و چەند زانای ترە ، ئیمام النووی لە مجموع (٣/١٧٥) دەلێت: ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، بەلگە:
(١) محمد بن النکدر دەلێت: (جابری کوری عەبدولام بینی نوێژی کرد بە یەک جل و بەرگ شانی ڕووت بوو، جابر وتی پێغەمبەرم بینیوە بەیەک جل نوێژی کردووە). رواە البخاری (۳٥۳).
ڕووی کردنە بەڵگە: ئەمە بەلگەیە کە دروستە بەیەک جل نوێژ بکەی شانت ڕوت بێت.
(٢) ئەبو هوڕیڕە دەلێت: پیاوێک هەستا پرسیاری لە پێغەمبەر کرد سەبارەت بە نوێژ کردن بە یەک جل پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ئایا هەمووتان دوو جل تان هەیە). بخاري و مسلم.
(ج) شان عەورەت نییە هەتا نوێژ بەتال بێت.
هەموو زانایان یەک دەنگن کە باشتر وایە شان دابپۆشرێت بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا نوێژی دروستە یان نە، گومانی تێدا نییە بە شان داپۆشین لە جیاوازی ڕزگار دەبیت، دەلێن فەرموودەی جابر پێش نەهی بوو، دەلێن عەورەتی ناو نوێژ وەک ئەوی تر نییە و پەیوست نییە بە دیتن.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (واز ھێنان لە داپۆشینی شان لەگەڵ بوونی جل و بەرگ مەبەست پێی کەڕاھەتە باش نییە، ئەگەر بلێین حەڕامە یان نوێژ بەتالە ئەوا بەلگەکان نابنە بەلگە لەسەر ئەمە، ئەمە وتەیە وتەی ڕاستە). فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٢٧٤).