سەردێری پرسیار:بۆچی بە ئەهلی سونە و جەماعە دەڵێن وەهابی ئەم ناوە لە کوێ هاتووە؟

بەرواری دانان :2020-07-16 کۆدی پرسیار:2089

پرسیار:

پرسیار: بۆچی بە ئەهلی سونە و جەماعە دەڵێن وەهابی ئەم ناوە لە کوێ هاتووە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: دوژمنانی ئەهلی تەوحید لەقەبی وەهابییان داوەتە پاڵ محمد بن عبدالوهاب، چونکە محمد بن عبدالوهاب زانایەک بوو بانگەوازی بۆ ئەوە دەکرد تەنها خوا بپەرستن و شەریک بۆ خوا بڕیار مەدەن، بانگەوازی ئەم زانایە بڵاوبووەوە هەتا گەیشتە هیندستان، حاجییەکان دەهاتنە مەککە کاریگەری لەسەر حاجییەکان هەبوو، ئینگلیز و دوژمنانی ئیسلام دەستیان کرد بە دوژمنایەتی کردنی، چونکە عەقیدەی موسلمانان دژی ئەوانە، فیتنەچی و ئەهلی بیدعەش پاڵپشتی کافرەکانیان کرد بۆ ناشیرین کردنی سومعەی ئەم زانایانە بەڕێزە.

بانگەوازی محمد بن عبدالوهاب بانگەوازێکە حەقە دوورە لە زیادەڕەوی و کافر کردنی خەڵک بێ بەڵگە، ڕاستە تاک تاک شوێن کەوتوانی هەبووە هەڵەی کردووە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت بانگەوازەکەی هەڵە بووە، بەڵکو هەڵە لە تێگەیشتنی کەسەکە بووە.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەڵێ ئەم لەقەبە بەناوبانگ بووە، ئەمە لەقەبی بەناوبانگی زانایانی تەوحید و زانایانی نجدە، دراونە پاڵ شێخ محمد بن عبد الوهاب ڕەحمەتی خوای لێ بێت، چونکە بانگەوازی کردووە بۆ لای خوای لە نیوەی قەرنی دوازدە، هەوڵی ڕوونکردنەوەی تەوحیدی داوە، وە شیرکی بۆ خەڵک ڕوون کردۆتەوە، هەتا خەڵکانێکی زۆر بە هیدایەت هاتوون، خەڵک داخلی تەوحیدی خوا بوون، هەروەها وازیان لەوە هێنا کە لەسەری بوون لە جۆرەکانی شیرک، وەک عیبادەتی گۆڕ کردن و بینایە دروست کردن لەسەر گۆڕ و عیبادەتی دار و بەرد کردن و زیادەڕەوی کردن لە پیاوچاکان، بانگەوازەکەی باکەوازی نوێ کردنەوە بوو خوای گەورە بەهۆی باگەوازەکەی سوودی گەیاند بە جزیرەی عەرەب و شوێنەکانی تر، ڕەحمەتی خوای لێ بێت شوێن کەوتووان و ئەوانەی لەسەر ڕێبازەی دەڕۆن لە نەجد پێی دەڵێن وەهابی، ئەم لەقەبە نیشانەیەکە بۆ ئەهلی تەوحید، هەر کەسێک بانگەواز بکات بۆ تەوحید و نەهی لە شیرک بکات و نەهی لەوە بکات نابێت پەیوەست بن بە دار و بەرد و گۆڕ و فەرمان بکات بە نییەت پاکی پێی دەڵێن وەهابی). نور علی الدرب.

موللا عمران ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت:

إن کان تابع أحمد متوهبا فأنا المقر بأنني وهابي

أنفي الشریك عن الإلە فلیس لي رب سوی المتفرد الوهاب

لا قبة ترجي ولا وثن ولا قبر لە سبب من الأسباب

کلا ولا حجر، ولا شجر ولا عین ولا نصب من الأنصاب

أیضا ولست معلقا لتمیمة أو حلقة أو ودعة أو ناب

لرجاء نفع أو دفع بلیة اللە ینفعني ویدفع ما بي

والابتداع وکل أمر محدث في الدین ینکرە أولو الألباب

أرجو بأني لا أقاربە ولا أرضاە دینا، وهو غیر صواب.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام