سەردێری پرسیار:حوکمی دەست بەرز کردنەوە بۆ قنووتی بەیانی ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:209

پرسیار:

پرسیار // ئایا دەست بەرز بکەمەوە لەدوای ئیمام ، کاتێک ئیمام بەردەوام لە نوێژی بەیانی قنوت دەخوێنێ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خوێندنەوەی قنووت بە بەردەوامی لە نوێژی بەیانی بێ هۆ پێچەوانەی سونەتە و شتێکی داهێنراوە ، ئەگەر ئیمام بەردەوام بوو لەسەر خوێندنەوەی قنوت جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ئایا مٲموم ( واتە ئەوەی دوای ئیمام نوێژ دەکات ) دەست بەرز دەکاتەوە یان نە ، دوو وتە هەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن نابێت دەست بەرز بکاتەوە ، بەلگە :

(۱) نابێت دەستت بەرز بکەیت و شوێن ئیمام بکەویت لەسەر شتێکی داهێنراو کە پێچەوانەی سونەتە .

عبدالمحسن عباد خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئیمام نوێژی بەیانی کرد وە قنووتی خوێند دەبێت نوێژی بەدوای بکەیت ، نابێت واز لە نوێژ کردن بهێنی بەدوای ئیمام لەبەر ئەوەی قنووت دەخوێنێت ، بەلام نابێت دەستت بەرز بکەیت کاتێک قنووت دەخوێنێ ، چونکە ئەمە قنووتە ڕێگەپێدراو نییە ، بەلام دەبێت بەردەوام بێت لە گەلی و شوێنی بکەویت و بێ ئەوەی دەستت بەرز بکەیت . ))

دووەم // هەندێک زانا دەلێن دەبێت دەستت بەرز بکەیت لەگەل ئیمام نابێ پێچەوانەی ئیمام بکەیت لە بابەتی ئیجتهادی ، بەلگە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای دەفەرمووێت : (( ٳنما جعل الامام لیؤتم به فلا تختلفوا علیه .....)) واتە : ئیمام بۆ ئەوە دانراوە تا شوێنی بکەویت و پێچەوانەی ئیمام مەکەن ....

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر لەبەر ئەمەش دەبێت مٲموم شوێن ئیمام بکەوێت لە بابەتی ئیجتهادیدا ، ئەگەر ئیمام قنووتی خوێند دەبێت مٲمومیش بخوێنێت ، ئەگەر ئیمام وازی لە قنووت هێنا دەبێت ئەویش وازی لێ بهێنێت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیمام بۆ ئەوە دانراوە تا شوێنی بکەون )) ، هەروەها دەفەرمووێت : (( پێچەوانەی ئیمامەکانتان مەکەن )) .........)) مجموعة الفتاوی ابن تیمیة ج ۲۳ لاپەڕە ۱۱٦

ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت و دەستی بەرز بکات.

وتەی ڕاست شوێن ئیمام دەکەویت دەست بەرز دەکرێتەوە لە دوای ئیمام بۆ قنووتی نوێژی بەیانی .

بەلام وتنی امین لە دوای ئیمام بۆ دوعای قنووت ئەمەش دوو وتە هەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن دەبێت امین بلێت وەک دەست بەرز کردنەوە لە گەل ئیمام ، بەلگە :

(۱) دەست بەرزکردن و تنی امین هەردووکیان وەک یەک وان ، نابێت پێچەوانەی ئیمام بکەیت .

دووەم // هەندێک زانا دەلێن نابێت امین بلێت ، بەلگه :

(۱) امین وتن وەک کردەوەی رووکەش نییە کە دەست بەرز بکەیتەوە ، فەرموودەکە دەفەرمووێت : (( فلا تختلفوا علیە ، فٳذ كبر فكبرو وٳذا ركع فاركعوا ، وٳذا قال سمع الله لمن حمده فقولوا ربنا لك الحمد ، وٳذا سجد فاسجدوا .......)) وتەی ڕاست فەرموودەکە باسی کردەوەی ڕووکەشە نەک نیەت کە نابێت پێچەوانەی ئیمام بکەیت ، فەرموودەکەی نەی وتووە : (( فلا تختلفوا ٳلیە )) .

زانایان دەلێن ئەگەر بەوردی سەیری فەرموودەکە بکەیت کردەوەی دەنگیش نزیکە لە کردەوەی ڕووکەش ، چونکە باسی ئەوەی کردووە ئەگەر ئیمام وتی : (( سمع لمن حمدە )) ئێوە بلێن: (( ربنا لك الحمد )) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئیمام بەردەوام قنووت بخوێنێ لە نوێژی بەیانی ئایا شوێنی دەکەوی ؟

وەلام / بەلێ شوێنی دەکەویت ئیمام احمد وتەی هەیە دەلێت : شوێن ئیمام دەکەویت لە قنووتی نوێژی بەیانی وە امین دەبێت بلێیت لە دوای دوعای ئیمام ، هەتا ئەم قنووتە داهێنراویشە لای ، بەلام ئیمام کردی دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت )) شرح بلوغ المرام ج٤ لاپەڕە ۳٨۷ .

ئەگەر ئامین نەلێیت باشترە ، واللە أعلم .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام