پرسیار :ئایا ئەتواننم نۆمینەی حاجیان بەڕۆژووبم لەجیاتی قەرز؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە ڕۆژووی ڕەمەزان قەزا بکەیتەوە لە نۆ ڕۆژی حاجیان، بەڵکو ئومێدی ئەوە هەیە پاداشت زیاتر بێت لەم ڕۆژانە، جیاوازی هەبووە لەنێوان پێشینەکان هەندێک بۆ ئەوە چوون مەکروهە ڕۆژوو قەزا بکەیتەوە لەم ڕۆژانەدا، بەڵام وتەی ڕاست ئەوەیە دروستە بێ کەڕاهەت.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر دە ڕۆژی حاجیان بەسەرتدا هاتن یان ڕۆژی عەرەفە، ئەوە ئێمە دەڵێین: ڕۆژووی قەزا بگرەوە لەم ڕۆژانەدا بەڵکو بگەیت بە پاداشتی ڕۆژووی قەزا و پاداشتی ڕۆژوو لەم ڕۆژانەدا، ئەگەر وا دابنێیت پاداشتی ڕۆژووی قەزا و ڕۆژووی تر پێکەوە بەدەست ناهێن، ئەوە قەزا کردنەوەی ڕۆژوو باشترە لە ڕۆژووی سونەت).