پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی شوێن هەڵەی زانایان دەکەون؟
وەڵام: خەڵک سەبارەت بە هەڵەی زانایان سێ دەستەن:
(١)کۆمەڵێک هەن وای دەبینن زانا هیچ هەڵەی نییە، بە گەورەی دادەنێن و ڕێزی دەگرن و لە هەموو شتێک شوێنی دەکەون.
(٢)کۆمەڵێکی تر هەن بە بینی هەڵە لە زانا وای دەبینن هیچ چاکەی نییە و جارانی سفڕ دەکەن.
(٣)کۆمەڵێکی تر هەیە شوێن حەق دەکەون ئەمانە دادپەروەرن، ڕێزی زانا دەگرن لە حەقدا شوێنی دەکەون و لە ناحەق دا شوێنی ناکەون و باسی ناحەقییەکە دەکەن بە شێوازێکی جوان.
موسلمان دەبێت حەقی خۆشتر بوێت لە شەخس، ئەگەر کەسێکی خۆش ویست دەبێت لەبەر حەق خۆشی بوێت، ئەگەر تەرازوو بەم شێوەیە بێت شوێن هەڵەی زانایان ناکەوێت.
موسلمان دەبێت بەردەوام داوا لەخوای گەورە بکات بۆ گەیشتن بە حەق و پاشان هەوڵ بدات، چونکە گەیشتن بە حەق هیدایەتێکە لەلایەن خواوە بە زیرەکی و زانست نییە، چونکە چەندین زانای گەورە و بەڕێز تووشی هەڵەی گەورە بوون.