سەردێری پرسیار:ئایا دروستە نۆ ڕۆژی حاجیان و قەزای ڕەمەزان بە یەک نییەت بگریت؟

بەرواری دانان :2020-07-22 کۆدی پرسیار:2095

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە نۆ ڕۆژی حاجیان و قەزای ڕەمەزان بە یەک نییەت بگریت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن ڕۆژوو گرتنەوە قەرز و ڕۆژووی تری سونەت بۆ دوو مەبەست ئەم دوو حالەتانەن:

حالەتی یەکەم: ڕۆژووی سونەت ئەگەر پەیوەست نەبێت بە مانگی ڕەمەزانەوە، ئەوا دروستە بەڕۆژوو ببیت دوو مەبەستت ھەبێت، وەک: بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عەرەفە یان عاشورا بە مەبەستی ڕۆژووی عەرەفە و قەزا کردنەوەی ڕەمەزان یان عاشورا و قەزا کردنەوەی ڕەمەزان.

حالەتی دووەم: ڕۆژووی سونەت ئەگەر پەیوەست بوو بە مانگی ڕەمەزانەوە، ئەوا دروست نییە بەڕۆژوو ببیت دوو مەبەستت ھەبێت، وەک: بەڕۆژوو بوونی ڕۆژووی شەوال و ڕۆژووی قەرزی ڕەمەزان.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەر کەسێک ڕۆژی عەرەفە بەڕۆژوو بێت یان ڕۆژی عاشورا وە ڕۆژووی قەرزیشی لەسەر بێت ئەوا ڕۆژووی دروستە، بەلام ئەگەر مەبەستی لەم ڕۆژووە قەزا کردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزانیش بێت ئەوا دوو پاداشتی بۆی ھەیە: پاداشتی ڕۆژووی عەرەفە یان عاشورا لەگەڵ پاداشتی قەزا کردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان، ئەمەیان سەبارەت بەو ڕۆژووەی سونەت کە پەیوەست نەبێت بە ڕەمەزانەوە، بەلام ڕۆژووی شەوال پەیوەستە بە مانگی ڕەمەزانەوە ئەمەیان نابێت ئیلا دوای تەواو کردنی ڕۆژووی ڕەمەزان نەبێت، ئەگەر ڕۆژوو بگرێت پێش قەزا کردنەوە ئەوە پاداشت بەدەست ناھێنێت لەبەر وتەی پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (من صام رمضان ثم أتبعه بست من شوال فكأنما صام الدهر)٫ ئەوەی زانراو بێت ئەوەی ڕۆژووی ڕەمەزانی لەسەر بێت بەوە حساب ناکرێت کە ڕەمەزانی گرتووە چونکە ڕۆژووی ماوە ھەتا تەواوی نەکات). فتاوى الصيام (438).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام