سەردێری پرسیار:ئایا ئەکرێ چاو و زار بۆ جوانی بەکار بهێنرێت لە ناو مال یان لەسەر ملوانکە بە س بە نییەتی جوانی بەکار بهێنرێت؟

بەرواری دانان :2020-07-22 کۆدی پرسیار:2096

پرسیار:

پرسیار: ئایا ئەکرێ چاو و زار بۆ جوانی بەکار بهێنرێت لە ناو مال یان لەسەر ملوانکە بە س بە نییەتی جوانی بەکار بهێنرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن لەدەست کردن یان لەبەر کردنی حەلقە یان دەزوو یان چاوەزار یان شتی تر ھاوشێوەی ئەمانە ئەم سێ حالەتانەن:

حالەتی یەکەم: ھەر کەسێک دەزوو یان حەلقە یان چاوەزار لەبەر بکات باوەڕی وابێت خودی دەزووەکە یان حەلقەکە سوودی یان زیان یان بەلا لادەدات، ئەوا تووشی شیرکی گەورە بووە شیرک لە پەروەردگاریەتی دا.

حالەتی دووەم: ھەر کەسێک دەزوو یان حەلقە لەبەر بکات، وە باوەڕی وایە خودی دەزووەکە یان حەلقەکە تەنھا ھۆکارە، لادانی بەلا و ناخۆشی بەدەست خوایە، ئەوا تووشی شیرکی بچووک بووە.

حالەتی سێیەم: ھەر کەسێک دەزوو یان حەلقە لەبەر بکات، ھیچ مەبەستی نەبێت تەنھا بۆ جوانی، دەڵێن ئەگەر شتێکی ڕوون و ئاشکرا بوو بەوانە بچێت کە بۆ لادانی بەلا یان ھەڵگرتنی بەلا لەبەر دەکەن، ئەوا حەڕامە چونکە خۆ چوواندنە بە ئەھلی شیرک ئەگەر چی نییەتی خۆ چوواندنیشی نەبێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام