سەردێری پرسیار:ئایا دایک و باوکی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە کافری مردوون یان ئیمان دار بوون؟

بەرواری دانان :2020-07-24 کۆدی پرسیار:2097

پرسیار:

پرسیار: ئایا دایک و باوکی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە کافری مردوون یان ئیمان دار بوون؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دایک و باوکی پێغەمبەر بە کافری مردوون، بەڵگە:

١-عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَجُلا قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيْنَ أَبِي؟ قَالَ: فِي النَّارِ. فَلَمَّا قَفَّى دَعَاهُ، فَقَالَ: إِنَّ أَبِي وَأَبَاكَ فِي النَّار. رواە مسلم (٢٠٣).

واتە: لە ئەنەسی کوڕی مالک دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پیاوێک گوتی: ئەی نێردراوی خوا باوکم لەکوێیە؟ پێغەمبەر فەرمووی: (باوکت لەناو ئاگرە)، کاتێک پیاوەکە ڕۆیشت بانگی کرد فەرمووی: (باوکی من و باوکی تۆ لەناو ئاگرن).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک لەسەر کوفر بمرێت بۆ ناو ئاگرە، خزم و نزیکەکانی هیچ سوودی بۆی نییە، هەروەها هەر کەسێک لە ئەهلی فەترە لەسەر پەیکەر پەرستی بمرێت بۆ ناو ئاگرە، ئەمەیان سزادان نییە پێش ئەوەی بانگەوازیان پێ بگات، بە تەئکید ئەمانە بانگەوازی ئیبراهیم و پێغەمبەرانی تریان پێگەیشتووە). شرح صحيح مسلم (٣/٧٩).

٢-عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: اسْتَأْذَنْتُ رَبِّي أَنْ أَسْتَغْفِرَ لأُمِّي فَلَمْ يَأْذَنْ لِي، وَاسْتَأْذَنْتُهُ أَنْ أَزُورَ قَبْرَهَا فَأَذِنَ لِي. رواە مسلم (٩٧٦).

واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی: (داوای ئیزنم لەخوای گەورە کرد داوای لێ خۆش بوون بۆ دایکم بکە ئیزنی نەدام، داوای ئیزنم لێ کرد سەردانی گۆڕی بکەم ئیزنی دام.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک فەرمووی: "إن أبي وأباك في النار"، زانستی هەبووە بۆیە ئەمەی گوتووە، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە هەوا و ئارەزووی خۆی قسە ناکات، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: "وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى* مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَى* وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى*إِنْ هُوَ إِلا وَحْيٌ يُوحَى" النجم:1-4). نور علی الدرب.

سیوطی بۆ ئەوە چووە دایک و باوکی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە ئاگر ڕزگار دەبن، بەڵگە:

١-خوای گەورە زیندوویان دەکاتەوە و ئیمان دەهێنن.

٢-وتەی: (إِنَّ أَبِي وَأَبَاكَ فِي النَّار)، مەبەست بە باوک مامە هەروەک لە سورەتی بەقەرە وشەی باوک بۆ مامیش بەکارهێنراوە.

پرسیار کراوە لە ابن تیمییە: ئایا هیچ فەرموودە جێگیر بوون لە پێغەمبەرەوە خوای گەورە دایک و باوکی زیندوو دەکاتەوە هەتا لەسەر دەستی موسلمان دەبن، پاشان دەمرن لەسەر ئیسلام؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (هیچ فەرموودە ڕاست نەهاتووە، بەڵکو ئەوەی نەقل کراوە درۆیە و هەلبەستراوە بە یەک دەنگی کەسانی شارەزا، لە هیچ کتێبکی فەرموودەدا نەهاتووە جێگای متمانە بێت، هەروەها لە هیچ سونەن و موسنەد و کتێبێکی بەناوبانگ نەهاتووە، هەروەها لە کتابی مغازی و تەفسیریش باس نەکراوە ئەگەر چی ئەوان شتی لاواز و صحیح باس دەکەن. پاشان ئەمە پێچەوانەی کتاب و سونەت و ئیجماعە.

خوای گەورە دەفەرمووێت: "إنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِنْ قَرِيبٍ فَأُولَئِكَ يَتُوبُ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا * وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إنِّي تُبْتُ الْآنَ وَلا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ" النساء:17- 18.

لەم ئایەتە ڕوونی کردۆتەوە تەوبە نییە بۆ کەسێک بە کافری مردبێت.

خوای گەورە دەفەرمووێت: "فَلَمْ يَكُ يَنْفَعُهُمْ إيمَانُهُمْ لَمَّا رَأَوْا بَأْسَنَا سُنَّةَ اللَّهِ الَّتِي قَدْ خَلَتْ فِي عِبَادِهِ وَخَسِرَ هُنَالِكَ الْكَافِرُونَ"). مجموع الفتاوى (4/325-327).

وتەی ڕاست دایک و باوکی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کافرن، چونکە بەڵگەکان ڕوون و ئاشکران.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام