سەردێری پرسیار:ئایا واجبە بۆ کەفارەتی سوێند سێ ڕۆژ لەسەر یەک بگریت یان دەتوانی بەجیاجیا بگریت؟

بەرواری دانان :2020-07-27 کۆدی پرسیار:2099

پرسیار:

پرسیار: ئایا واجبە بۆ کەفارەتی سوێند سێ ڕۆژ لەسەر یەک بگریت یان دەتوانی بەجیاجیا بگریت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن باشتر وایە ڕۆژووی کەفارەتی سوێند بەدوای یەک بگریت ئەگەر بە جیا بگریت کەفارەتی دروستە و لەسەری لادەچێت، بەڵگە:

خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ) [المائدة: ٨٩].

ڕووی کردنە بەڵگە: لەم ئایەتە مەرجی دانەناوە سێ ڕۆژووەکان بەدوای یەک بگریت، مەرج دانان بەوە دەبێت لەسەر یەک بگریت پێویستی بە بەڵگەیە.

هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەبێت بەدوای یەک بگریت، چونکە خوێندنەوەی ابن مسعود نەقل کراوە دەفەرمووێت سێ ڕۆژ بەدوای یەک.

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە سێ ڕۆژووەکەی کەفارەتی سوێند بەجیا بگریت). المحلى (٦/٣٤٤).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باشتر وایە ڕۆژووەکان بەدوای یەک بگریت، هەروەک کۆمەڵێک لە پێشینەکان ئەمەیان گوتووە، وەک ابنِ مَسعودٍ خوا لێی ڕازی بێت و کەسانی تر، ئەگەر بە جیا بگریت دروستە و بە کەفارەت دەشێت). فتاوى نور على الدرب (١٦/٤٠٨).

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن: (باشتر وایە ڕۆژووەکانی کەفارەتی سوێند بەدوای یەک بێت، بەڵام ئەگەر ناوبڕ کەوتە نێوان ڕۆژووەکان هیچی تێدا). فتاوى اللجنة الدائمة (٢٢/٢٣).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر مرۆڤ نەیتوانی بەندە ڕزگار بکات یان خواردن بدات یان جل و بەرگیان پێ بدات، ئەوا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبێت، بەلام دەبێت ئەو سێ ڕۆژە بەدوای یەک بگرێت و لە نێوان ئەم سێ ڕۆژە ڕۆژوو نەشکێنێت). فتاوى منار الإسلام (٣/٦٦٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام