پرسیار // ئایا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نورە و لە نور دروست کراوە ؟
وەلام // خەلکانێک بە قورئان و فەرموودەی لاواز و درۆ گومرا بووینە ، وە خەلکانێکیش بە قورئان و فەرموودەی ڕاست و ڕاستی بە هیدایەت هاتوون ، لەوانەیە یەکێک بلێت چۆن مرۆڤ بە قورئان گومرا دەبێت ؟
وەلام : خوای گەورە دەفەرمووێت : ((یضل به كثیرا ویهدی بە كثیرا ....)) [ البقرة : ٢٦ ] .
واتە : خەلکێکی زۆر بە قورئان گومڕا دەبێت وە خەلکێکی زۆریش پێی بە هیدایەت دێت .
ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : ( بە ) بۆ قورئان دەگەڕێتەوە .
ئەم گومرابوونە ئەم سێ حالەتانە دەگرێتەوە :
(۱) گومڕا بوون بەشێوەک لە دین دەرچووە ئەمەیان دەگرێتەوە .
(۲) گومرابوون لەناو ئیسلامیش دەگرێتەوە کە موسلمانە و لە دین دەرنەچووە بەلام گومڕا بووە .
(۳) گومرا بوون بە نەهاتنە ناو ئیسلامیش دەگرێتەوە .
ئەم ئایەتە بەلگەیە لەسەر ترسناکی گومرابوون بە قورئان ، بۆچی یەکەم جار باسی گومرابوون بە قورئانی کردووە ؟
وەلام / دەلێن چونکە گومرابوون بە قورئان زیاترە لە بەهیدایەت هاتن بۆ سەر ڕێگای ڕاست و دروست ، خەلکانێکی زۆر باوەڕی پێ ناهێنن ، وە خەلکێکی زۆریش باوەڕی پئ دەهێنن بەلام گومرابووینە بە قورئان هەر ئەمەشە بۆتە هۆی ئەوەی موسلمان لە ۷۳ گروپ یەک گروپ بچێتە بەهەشت ئەوانی تریش شایەنی سزا بێت یان سزا بدرێن پەنا بەخوا .
خەلکانێک دەلێن پێغەمبەر نورە ، وە سێبەری نەبووە ، وە ئەوەی دژمان بوەستێت پێغەمبەری خۆش ناوێت ، کە ئەمە شوبهەکانیانە بە هەندێک ئایەتی قورئان گومڕا بوون :
(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : ((قدجاءکم من اللە نور وکتاب مبین.......)) [ المائدة : ١٥] ، واتە: لەلایەن خواوە بۆ ئێوە هاتووە ڕووناکی و کتابێکی ڕوون ، ڕووناکی مەبەست پێی پێغەمبەرە .
زانایان لە وەلام دا دەلێن ڕووناکی مەبەست پێی ڕووناکی رێگا و هیدایەتە نەک لە نور دروست کرابێت .
(۲) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( و داعیا ٳلی اللە بٳذنه وسراجا منیرا )) [ الاحزاب ] ، واتە : ئێمە تۆمان ناردووە بۆ ئەوەی بانگەوازی خەلک بکەیت بۆ یەکتاپەرستی وە بشبیتە چرایەکی پرشنگدار .
زانایان لەوەلام دا دەلێن مەبەست پێی ڕووناکی رێگا و هیدایەتە .
(۳) هەندێک فەرموودەی هەلبەستراو دەکەنە بەلگە کە نوور بووە ، یەکێک لەوانە : (( ٲول ما خلق اللە نور نبیك یا جابر )) واتە : یەکەم شت خوای گەورە دروستی کرد نوری پێغەمبەر بوو ئەی جابر .
زانایان دەلێن یەکەم مرۆڤ خوای گەورە دروستی کردبێت ئادەم بووە کە قورئان و سونەت و ئیجماع هەیە ، وە پێغەمبەریش لە نەوەی ئادەمە ، ئەم وتەیە دڕۆیە و هیج ئەسل و ئەساسێکی بۆی نییە ، گومانی تێدا نییە پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێت مرۆڤ بووە کە چەند ئایەت هاتوون ڕوون و ئاشکران ، وە مرۆڤیش لە نور دروست نەکراوە .
هەروەها فەرموودەی عائشە دەفەرمووێت : (( کنت ٲنام بین یدی رسول اللە صلی الله علیه وسلم و رجلاي في قبلته ، فٳذا سجد غمزنی ، فقبضت رجلي ، و ٳذا قام بسطتهما ، و البیوت یومئذ لیس فیها مصابیح )) متفق علیە .
واتە : من نووستبووم لەبەردەم پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لێ بێت ، قاچەکانم ڕووەو قیبلەی بوون ، کاتێک سوجدەی دەبرد دەستی لەمن دەدا منیش قاچەکانم دەکشاندەوە ، کاتێک لە سوجدە تەواو دەبوو قاچەکانم درێژ دەکردەوە ، وە ئەو ڕۆژە مالەکەمان چرای لێ نەبوو .
ئەگەر پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نور بوایا عائشە باسی چرای نەدەکرد و وە دەی بینی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ