پرسیار // من بەگومان بووم بۆ ڕکوع نەمزانی بە ڕکوع گەیشتم یان نە ئایا چی بکەم ؟
وەلام // ئەگەر کەسێک داخلی مزگەوت بێت ، وە ئیمام لە ڕکوع بێت لەگەل ئیمام دەست بە نوێژ بکات لە ڕکوعەوە ، ئەوە کەسەکە بە ڕەکاعەت گەیشتووە ئەگەر ئارامیشی ( طمٲنینة) لە ڕکوع نەبێت ، بەلام دەبێت اللە ٲکبر ئیحرام بلێت کاتی ڕاوەستان ئەگەر نا نوێژی بەتالە چونکە اللە ٲکبری ئیحرام ڕوکنە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باشتر وایە هەردوو اللە ٲکبر بوترێت ، یەکەمیان : اللە ٲکبری ئیحرامە ، کە ڕوکنە دەبێت هەر بوترێت ، دووەمیان : اللە ٲکبری چوونە ڕکوع ، ئەکەر ترسی ئەوەی هەبێت ڕکوعی لێ بڕوات یەک اللە ٲکبر بکات کە هی ئیحرامە ئەوە دروستە .....)) مجموعە فتاوی ابن باز ج۱۱ لاپەڕە ۲٤٤ -- ۲٤٥
بەلام ئەگەر کەسەکە اللە ٲکبری ئیحرامی وت کاتی خواربوونەوە یان هەندێکی وت لە کاتێ ڕاوەستان و هەندێکی تری وت لە کاتی خواربوونەوە بۆ ڕکوع ، ئەوە نوێژی دروست نییە .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر هەندێک لە اللە ٲکبری ئیحرام گوترا لە بێجگە لە ڕاوەستان ( واتە کاتی خوار بوونەوە بۆ ڕکوع ) نوێژەکەی واجبی دانەمەزراوە بێ جیاوازی زانایان ، هەروەها وتەی ڕاست نوێژەکەی بەسونەتیش دانەمەزراوە )) المغنی ج۲ لاپەڕە ۱۳۰
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت ئیلا اللە ٲکبری ئیحرام بووترێت کاتێک بە پێوەی پێش خوار بوونەوە بۆ ڕکوع ، چونکە ئەگەر خۆی خوار کردەوە ( نزم کردەوە ) بۆ ڕکوع ئەوەی وتووە لە حالەتێکدا کە بە پێوە ڕانەوەستاوە ، اللە ٲکبری ئیحرام دەبێت ئیلا تێیدا بە پێوە ڕاست بووەستیت )) الشرح الممتع ج٤ لاپەڕە ۱۲۳
هەر کەسێک دوا بکەوێ سەرەتا بە نوێژ نەگات وە ئیمام لە رکوع بێت ئەم پێنج حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // ئەگەر کەسەکە ركوعى برد ئیمام ركوعی تەواو كردبوو هەستابوو بۆ ڕاوەستانی دوای ڕکوع ، دوای هەستانەوەی ئیمام ركوعی برد ئەوا بە رەكاعەت نەگەيشتووە .
حالەتی دووەم // ئەگەر کەسەکە ركوعی برد ئیمام هەستا لە ركوع بۆ ڕاوەستانی دوای ڕکوع ، کەسەکە گومانی هەبوو ئايا بە ركوع گەيشتووە يان نە ، گومانەکە وەک یەک بوو بۆ بە ڕکوع گەیشتن و بە ڕکوع نەگەیشتن ، ئەوە ئەو کاتە وا حساب دەکات کە بە ركوع نەگەیشتووە .
حالەتی سێیەم // ئەگەر کەسەکە ركوعى برد ئیمام هەستا لە ركوع گومانی هەبوو بەلام گومانی بەزۆری بۆ ئەوە دەچوو كە گەیشتووە بە ركوع ئەوە ئیش بە گومانە زۆرەکەی دەكات کە گەیشتووە بە ڕکوع .
حالەتی چوارەم // ئەگەر کەسەکە رکوعی برد ئیمام هەستا لە رکوع گومانی هەبوو بەلام گومانی بەزۆری بۆ ئەوە دەچوو کە نەگەیشتووە بە ڕکوع ، ئەوە ئیش بە گومانە زۆرەکەی دەکات کە نەگەیشتووە بە ڕکوع.
حالەتی پێنجەم // ئەگەر کەسەکە ركوعی برد ئیمام لە ركوعە هێشتا هەلنەستاوە بۆ ڕاوەستانی دوای ڕکوع ئەوە کەسەکە بە ڕەکەعەت گەيشتووە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ