پرسیار: ئایا شیری گوێ درێژ حەڵاڵە؟
وەڵام: زانایان دەلێن گوێ درێژ دوو جۆری ھەیە:
یەکەم: گوێ درێژی خۆ مالی، ئەمەیان گۆشتی حەڕامە و پیسە، هەروەها حەڕامە بەکار بھێنی وەک چارەسەر بۆ خواردنەوە.
عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُما قَالَ: (نَهَى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ خَيْبَرَ عَنْ لُحُومِ الْحُمُرِ، وَرَخَّصَ فِي لُحُومِ الْخَيْل). رواە البخاري (٥٥٢٠).
واتە: لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە گۆشتی گوێ درێژ لە ڕۆژی خەیبەر، وە ڕوخسەتی داوە بۆ خواردنی ئەسپ.
عن أبي ثَعْلَبَةَ رضي الله عنه قَالَ: (حَرَّمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لُحُومَ الْحُمُرِ الأَهْلِيَّةِ). رواە البخاري (٥٥٢٧)، ومسلم (١٩٣٦).
واتە: لە ئەبی ثەعلەبە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری درود و خوا سەلامی خوای لێ بێت گۆشتی گوێ درێژی خۆمالی حەڕام کردووە.
زانایان دەلێن گۆشتی گوێ درێژی خۆمالی ئەگەر حەڕام بێت ئەوە شیریشی حەڕامە.
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (شیری گوێ درێژی خۆمالی حەڕامە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، ھەندێک ڕوخسەتیان داوە عطا و طاوس و زوھری ، وتەی یەکەم وتەی ڕاستە ، چونکە شیر حوکمی گۆشتی ھەیە). المغني (٩/٣٢٥).
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نابێت تداوی بە حەڕام بکەیت، وە نابێت بە شتێکی حەڕام کراو بکەیت، وەک شیری مێینەی گوێ درێژ "واتە: ماکەر"). المغنی (٩/٣٣٨).
زانایان دەلێن نابێت شیری گوێ درێژ بەکار بھێنی بۆ نەخۆشی، ئەگەر شیفاش بە دەست بێت دوای بەکارھێنانی شیری گوێ درێژ، ئەوە بەھۆی شیرەکەوە نەبووە بەلکو بە ویستی خوای گەورە بووە، چونکە خوای گەورە شیفای دانەناوە لە شتی حەڕام.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نابێت شیری گوێ درێژ بخۆیتەوە وەک چارەسەر، چونکە خوای گەورە شیفای دانەناوە لە حەرام کراوەکان، ئەگەر نەخۆشێک چارەسەری ھاتە دی بە وەرگرتنی شتێکی حەڕام، ئەوە مطابقی قەدەری خوای گەورە بووە کە ئەو نەخۆشە چاک بووە بێ ئەوەی ئەو شتە ھۆکار بێت، ھەروەک خەڵکانێک دوعا لە پەیکەر و شتی تر دەکەن و ئەوەیان دێتەدی کە داوایان کردووە، کەواتە نابێت ئەو ھۆکارەی کە شیفای پێ بەدەست ھاتووە ھۆکارێکی حەڕام بێت، چونکە چاک بوونەوە چەندین ھۆکاری ھەیە یەکێک لەوانە: ویستی خوا). فتح ذى الجلال والإكرام (١/١٩٨).
دووەم: گوێ درێژی کێوی، ئەمەیان گۆشتی حەلالە و خاوێنە، هەروەها شیریشی ڕێگە پێدراوە و دروستە وەک چارەسەر بەکاری بھێنی.