پرسیار: ئایا پارە دان بە هەژارەکان باشترە لە جیاتی قوربانی یان قوربانی کردن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن قوربانی کردن باشترە لەوەی پارەی قوربانی بدەیت بە هەژارەکان، کە ئەمە وتەی فوقەهاکانی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
١-پارە بەخشین لە جیاتی قوربانی کردن دەبێتە هۆی تەرک کردنی قوربانی کە سونەتی پێغەمبەری خوایە صلی الله علیه وسلم.
٢-پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم قوربانی کردووە و خەلیفە ڕاشدەکانیش قوربانیان کردووە، ئەگەر پارە باشتر بوایا ئەوە پارە بەخشینیان هەلدەبژارد.
٣-قوربانی کردن دوو شتی تێدایە خوێن ڕشتن و گۆشت بەخشین، بەڵام پارە بەخشین یەک شتی تێدایە کە پارە بەخشینە، کەواتە گومانی تێدا نییە قوربانی کردن باشترە.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قوربانی کردن باشترە لەوەی پارە لەجیاتی قوربانی ببەخشیت). مجموع فتاوى ابن باز (18/41).