پرسیار // ئایا دروستە نوێژ بەدوای ئیمامێکی خراپ بکەیت ؟
وەلام // زۆربەی زانایان دەلێن دروستە نوێژ بە دوای فاسق بکەیت ، بەلگە :
یەکەم / پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( يؤم القوم أقرؤهم لكتاب الله )) رواه مسلم (673) ، واتە : پێش نوێژی بۆ خەلک دەکات ئەوەی زیاتری ھەمووان قورئانی لەبەرە .
ئەم فەرموودەیە گشتییە کەسی باش و خراپ دەگرێتەوە .
دووەم / پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە کاربەدەستی خراپ کە نوێژ دوا دەخەن لە کاتی خۆیان ناکەن دەفەرمووێت : (( نوێژی خۆت لە کاتی خۆت دا بکە ، ئەگەر گەیشتی بە نوێژ لەگەڵیان نوێژی لەگەڵ بکە چونکە بۆت بە سونەت حساب دەکرێت . )) رواه مسلم (648) .
سێیەم / ھاوەڵان نوێژیان بەدوای فاسق کردووە ، وە ابن عمریش نوێژی بەدوای حەجاج کردووە کە ابن عمر بەناوبانگ بووە لە شوێن کەوتنی سونەت ، وە حەجاجیش بە ناو بانگ بووە بە خراپە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کە باش نییە نوێژ بە دوای فاسق بکەیت ، بەلام جیاوازی لەوە دایە نوێژ دروستە یان نە ، وتراوە نوێژی دروست نییە ، کە ئەمە وتەی مالک و وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، وتراوە نوێژی دروستە کە ئەمە وتەی ابی حنیفە و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، جیاوازی لەوە دا نییە کە نابێت ئیمامەتی پێی ڕابسپێردرێت . )) مجموعة الفتاوى ج٢٣ لاپەڕە ٢٥٨
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژی ابن عمر لە دوای حەجاجی کوڕی یوسف جێگیر بووە لە صحیح بوخاری ، بێجگە لە ئەمە چەند فەرموودەی ڕاست ھاتوون بەلگەن لەسەر دروستی نوێژ لە دوای فاسق و ئیمامی زالم .
ھاوەڵانی ئێمە دەلێن نوێژ لەدوای فاسق دروستە و حەڕام نییە ، بەلام باش نییە ، ھەروەھا باش نییە نوێژ لەدوای بیدعەچی بکەیت ئەگەر بیدعەکەی کوفر نەبێت وە نوێژیش دروستە ، ئەگەر تووشی کوفر بووبێت بە بیدعەکەی باسمان کرد نابێت نوێژی بەدوای بکەیت وەک کافرەکان ، ئیمام شافعی دەقی ھەیە کە باش نییە نوێژ لەدوای فاسق و بیدعەچی بکەیت ، ئەگەر نوێژی لەدوای بکات نوێژی دروستە . )) "المجموع" (4/151)
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان دەلێن پێش نوێژی فاسق دروستە ، بەلام دەبێت ئەوە بوترێت فاسق "کەسی لە فەرمان و نەھی دەرچوو واتە کەسی خراپ " دوو جۆرن :
یەکەم / خراپییەکەی کار لە نوێژ بکات و نقص دەکات و پووچ دەکات .
دووەم / خراپییەکەی لە دەرەوەی نوێژە .
ھەر کەسێک خراپیەکەی کار لە نوێژ بکات ، ئەوا پێش نوێژی دروست نییە چونکە نوێژی دروست نییە .
بەلام ھەر کەسێک خراپییەکەی پەیوەست نەبێت بە نقص و پووچ بوونی نوێژ وتەی ڕاست ئەوەیە کە نوێژ لە دوای دروستە ، وە بێجگە لە خراپەکار باشترە و لە پێشترە پێش نوێژ بکات بێ گومان ، بەلام بلێی پێش نوێژی دروست نییە ئەمە ڕاست نییە . )) شرح بلوغ المرام ج٤ لاپەڕە ٥٥١
زانایان دەلێن ھەر کەسێک کوفر یان شیرکی گەورەی لەلا بێت نابێت نوێژی بەدوای بکەیت ، بەلام ئەگەر کەسێک نەزانیت بیروباوەڕی چۆنە ئەسل وایە دروستە نوێژی بەدوای بکەیت ئیلا ئەگەر دڵنیا بوویت کە شیرکی لەلایە .
پوختەی وەلامی زانـــــــایـــــــان :
(١) زۆربەی زانایان دەلێن دروستە نوێژ بە دوای فاسق بکەیت ، کە ئەمە وتەی ڕاستە .
(٢) ھەموو زانایان یەک دەنگن باش نییە نوێژ بە دوای فاسق بکەیت ، وە نابێت پێش نوێژی پێی رابسپێردرێت .
(٣) ئەگەر خراپی خراپەکار کار لە نوێژ بکات نوێژی پووچە و نابێت نوێژی بە دوای بکەیت .
(٤) نوێژ بەدوای بیدعەچی دروستە ئەگەر بیدعەی کوفر نەبێت ، بەلام ئەگەر کوفر بێت نوێژ دروست نییە ھەروەک چۆن نوێژ بەدوای کافر دروست نییە .
(٥) نابێت نوێژ بەدوای کەسێک بکەیت شیرکی گەورەی لەلا بێت ، ئەگەر نەت زانی ئیمام یەکتاپەرستە یان شیرکی لەلایە ، لەم حالەت ئەسل وایە دروستە نوێژی بەدوای بکەیت پێویست ناکات بچیتە ھەر مزگەوتێک پێش ھەموو شتێک لە پێش نوێژ خوێن بکۆلیتەوە چییە و چۆنە ئینجا بڕیاری نوێژ کردن بدەیت ئایا بەدوای بکەم یان نە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ