پرسیار: ئایا دروستە گۆشتی قوربانی بدەیت بە قەساب؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە گۆشتی قوربانی بدەیتە قەساب لەبەر کرێی سەربڕین، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:
١-عن عليٍّ رَضِيَ اللهُ عنه قال: (أمَرَني رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أن أقومَ على بُدُنِه، وأن أتصَدَّقَ بلَحْمِها وجُلُودِها وأَجِلَّتِها، وأنْ لا أعطِيَ الجزَّارَ منها، قال: نحنُ نُعطيه مِن عِندِنا). رواه البخاري (1716)، ومسلم (1317) واللفظ له.
واتە: لە عەلی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمانی پێکردم کە سەرپەرشتی قوربانییەکەی بکەم، وە گۆشت و پێستەو سەر پشتەکەی بکەم بە خێر هیچی نەدەم بە قەسابەکە، وە فەرمووی: ئێمە خۆمان کرێکەی دەدەینێ).
٢-گۆشت دان لەبڕی کرێ وەک کڕین و فرۆشتن وایە، فرۆشتنی قوربانی دروست نییە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.
بەغەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ئەگەر کرێی قەساب بە تەواوی پێ بدەیت، پاشان هەندێک گۆشتی پێ بدەیت ئەگەر هەژار بێت هیچی تێدا نییە.