سەردێری پرسیار:ئایا کەسێک بسووتێت شەهیدە؟

بەرواری دانان :2020-08-04 کۆدی پرسیار:2112

پرسیار:

پرسیار: ئایا کەسێک بسووتێت شەهیدە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سوتان بە ئاگر بە شەهید حساب دەکرێت، بەڵگە:

عن جَابِرَ بْنَ عَتِيكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (مَا تَعُدُّونَ الشَّهَادَةَ؟ قَالُوا: الْقَتْلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ تَعَالَى. قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: الشَّهَادَةُ سَبْعٌ سِوَى الْقَتْلِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ: الْمَطْعُونُ شَهِيدٌ، وَالْغَرِقُ شَهِيدٌ، وَصَاحِبُ ذَاتِ الْجَنْبِ شَهِيدٌ، وَالْمَبْطُونُ شَهِيدٌ، وَصَاحِبُ الْحَرِيقِ شَهِيدٌ، وَالَّذِي يَمُوتُ تَحْتَ الْهَدْمِ شَهِيدٌ، وَالْمَرْأَةُ تَمُوتُ بِجُمْعٍ شَهِيدٌ). رواە أحمد (23804)، وأبو داود (3111)، والنسائي (1846)، والحديث صححه الألباني في صحيح أبي داود.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک بە سوتان بمرێت موسلمان بێت ئەوە بە شەهید حساب دەکرێت، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: "الحريق شهيد"، بەڵام ئێمە ناڵێین: فلانە کەس شەهیدە چونکە بە ئاگر مردووە، چونکە ئێمە نازانین، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەڵێین: هەر کەسێک بە سوتان بمرێت، ئەگەر کەسە سوتاوەکە لە پیاوەکانی ئاگر کوژێنەوە بوو ئەوە پاداشتی زیاترە، چونکە دوو شتی تێدا کۆبۆتەوە:

١-کەسەکە سووتاوە.

٢-بەرگری لە برای خۆی دەکات بە ئاگر کوژاندنەوە.

بەڵام ئێمە شایەتی نادەین بۆ کەس بە دیارکراوی، بەڵکو بە شێویەکی گشتی دەڵێین: هەر کەسێک بسوتێت شەهیدە، دەبێت جیاوازی بخەیتە نێوان عموم و خصوص). مجموع فتاوى ابن عثيمين (25/ 448).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام