سەردێری پرسیار:کاتێک من نوێژ ئەکەم تووشی تەنگە نەفەس دەبم دەڵێی کەسێک قورگم دەگرێت، بەڵام کاتێک لە نوێژ و زیکر تەواو دەبم تۆزێک باشتر دەبم؟

بەرواری دانان :2020-08-05 کۆدی پرسیار:2114

پرسیار:

پرسیار: کاتێک من نوێژ ئەکەم تووشی تەنگە نەفەس دەبم دەڵێی کەسێک قورگم دەگرێت، بەڵام کاتێک لە نوێژ و زیکر تەواو دەبم تۆزێک باشتر دەبم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ئەم کردەوەیە هەناسە تەنگ بوون لە کاتی نوێژ و کاتی زیکر کردن زۆربەی جار تەعدا کردنی شەیتانە لە مرۆڤ، جنۆکە چەند جۆر هەن، عالەمی جنۆکە عالەمێکە باش و خراپ و ئیماندار و کافری تێدایە، هەروەها جنۆکە داخلی ناو لاشەی مرۆڤ دەبێت، عادەتەن جنۆکە دەچێتە ناو لاشەی مرۆڤ کاتی خەمێکی زۆر یان ترسێکی زۆر یان خۆشییەکی زۆر، هەندێک جاریش لە حەمام و ئاودەست شوێنیتر دەچێتە ناو لاشەی مرۆڤ.

باشترین شت لەم حالەتە ئەوەیە موسلمان دوعا بکات و دەست بە ڕوقیەی شەرعییەوە بگرێت، چونکە هەموو شتێک بە دەست خوای گەورەیە و ڕوقیەی شەرعی سوودی دەبێت بە ئیزنی خوای گەورە، جا تەعدا کردنی جنۆکە چ سیحر بێت یان جن چوونە ناو لاشە بێت یان چاوەزار و حەسوودی بێت.

ڕوقیەی شەرعیش ئەمانە دەخوێنیت:

-خوێندنەوە سورەتی بەقەرە.

-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات بەیانیان و ئێواران.

-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات لەسەر ئاو، پاشان بخۆیتەوە.

-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات لەسەر ڕوونی زەیتون، پاشان لاشەت مەسح بکە بەو ڕوونە.

-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات لەسەر هەنگوین، پاشان بخۆیت.

-خواردنی حەوت دەنکە خورما بەیانیان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام