پرسیار: حوکمی دەم و لوت داپۆشین لە کاتی نوێژ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن باش نییە بۆ ژن و پیاو دەم دابپۆشی لەناو نوێژ ئیلا ئەگەر پێویست بکات، بەڵگە:
عن أبي هريرة رضي الله عنه: (أن رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى ٲن يغطي الرجل فاه فالصلاة). أخرجه أبو داود (٦٤۳)، وابن ماجه (۹٦٦) وغيرهما عن أبي هريرة رضي الله عنه. وأخرجه الترمذي (۳۷۸) وغيره دون ذكر تغطية الفم.
واتە: لە ئەبو هوڕیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نەهی کردووە پیاو دەمی خۆی دابپۆشێ لەناو نوێژ).
زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون باش نییە دەم ئیلا ئەگەر پێویست بکات، پێویست کردن ئەمانەن:
-ئەگەر نوێژ خوێن پژمی دەمی دادەپۆشێ.
-ئەگەر کەسەکە حەساسیەی بە سەرما و تۆز بێت کاریگەری لەسەر باری تەندروستی کەسەکە هەبێت.
-ئەگەر بۆنێکی ناخۆش لە دەمی کەسەکە بێت.
-ئەگەر تووشی پەسیو بووبێت پێویستی بە داپۆشینی دەم و لوت هەبێت.
سەبارەت بە لوت جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە (التلثم)، ئایا تەنها دەم دەگرێتەوە یان لوتیش، شافعی یەکان بۆ ئەوە چوون تلثم دابۆشینی دەم دەگرێتەوە، حەنەفی و حەنابلە بۆ ئەوە چوون تلثم داپۆشینی دەم و لوتە.
کەواتە داپۆشینی دەم و لوت ئەم سێ حالەتانەن:
١-تەنها دەم دادەپۆشی، ئەمەیان مەکروهە.
٢-دەم و لوت پێکەوە دادەپۆشی، ئەمەیان مەکروهە.
٣-تەنها لوت دادەپۆشی، ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا داخلی تلثم دەبێت یان نە.
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باش نییە پیاو نوێژ بکات دەستی لەسەر دەمی دابنێت، باش نییە دەستی لەسەر دەمی دابنێت لەناو نوێژ ئیلا ئەگەر پژمی، چونکە ئەگەر پژمی سونەتە دەستی لەسەر دەمی دابنێت لەبەر فەرموودەی ئەبو سەعید، عن أبي سعيد إن النبي صلى الله عليه وسلم قال "إذا تثاءب أحدكم فليمسك بيده على فيه فإن الشيطان يدخل"، ئافرەت و نێرەمۆک وەک پیاو وان لەم حوکمەدا، ئەمە بۆ کەڕاهەتە نەک ببێتە مانع بۆ قبول بوونی نوێژ و حوکمی نوێژ بەتال بوونی بەسەر بدەیت). المجموع (3/ 179).
خلیل ئەحمەد سهارنفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (داپۆشینی دەم لەناو نوێژدا مەکروهە، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە لەمە، چونکە داپۆشینی دەم ڕێگرە بۆ قورئان خوێندنەوە و زیکر، چونکە ئەگەر بە دەست دەم داپۆشێ سونەتی دەستی تەرک کردووە، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: "کفوا أیدیکم في الصلاة"، ئەگەر دەمی بە جل و بەرگ داپۆشی خۆی چوواندووە بە مەجوسی یەکان). بذل المجهود دي حل سنن أبي داود (٣/٥٨٧).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باش نییە دەم و لوت جامانە یان دەستەسڕ لەسەری دابنێی لەناو نوێژ، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە پیاو دەمی داپۆشێ لەناو نوێژ، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی پیتەکان بەجوانی دەرنەکەون کاتی قورئان خوێندنەوە و زیکر، ئیلا ئەگەر کەسەکە پژمی هیچی تێدا نییە، بەڵام بێ هۆکار مەکروهە). الشرح الممتع (2/ 193).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باش نییە دەم دابپۆشرێت لەناو نوێژ ئیلا ئەگەر عیلەتێک هەبێت). مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (١١/١١٤).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەم و لوت داپۆشین مەکروهە، ئیلا ئەگەر حاجەتێک هەبێت پێویست بکات، وەک ئەوەی مرۆڤ تووشی پەسیو بووبێت پێویستی بە داپۆشینی دەم و لوت هەبێت، لەم حالەتە هیچی تێدا نییە، چونکە مەعزورە، هەروەها ئەگەر حەساسییەی هەبێت بە سەرما و تۆز تەندروستی خراپ بێت، لەم حالەتەش هیچی تێدا نییە و کاریگەری لەسەر نوێژی نییە).
سەبارەت بە ئێستا کە نەخۆشی کۆرونا هەیە دەتوانی دەم و لوت داپۆشی لەناو نوێژ لە مزگەوت یان لە هەر شوێنێک نوێژ بە کۆمەڵ کرا بۆ سەلامەتی نوێژخوێنان بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە نەقل نەبێت، بەڵام ئەگەر کەسەکە بە تەنیان بێت باشتر وایە دەمامک لابدات چونکە داخلی ئەم نەهی یە دەبێت.