پرسیار: مانای ئەم دوعایە چییە: (اللهم اغفر لي ذنبي، وأخْسئْ شيطاني، وفكَّ رِهاني)؟
وەڵام: عن ٲبو الأزهر الأنماري ٲن رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم، كان إذا أخذ مضجعَه من الليلِ قال: (بسم اللهِ وضعتُ جنبي، اللهم اغفر لي ذنبي، وأخْسئْ شيطاني، وفكَّ رِهاني، واجعلني في النديِّ الأعلى). رواه أبو داود، والطبراني في الكبير، والحاكم في المستدرك، صححه الٲلباني في سنن ٲبوداود.
واتە: لە ٲبو الأزهر الأنماري دەگێڕنەو دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم شەو کاتێک دەڕۆیشتە ناو جێگای نووستن دەیگوت: (بەناوی خوا تەنیشتی خۆم دانا، ئەی خوایە لە تاوانی من خۆشبە، شەیتانم لێ لابدە و لێم دوور بخەوە، نەفسم ڕزگار بکە لە گرێی تاوانم و هەموو مافێک کە لەسەر منە، لەگەڵ ئەوانە کۆم بکەیتەوە کە لە شوێن و پلە و پایەی بەرزن).
ڕاڤەی وشەکانی فەرموودەکە:
(كان إذا أخَذَ مَضْجَعَه): واتە: کاتێک دەیویست بخەوێت و بچووبایە سەر جێگای نووستن.
(بسم اللە): واتە: بەناوی خوا و داوای یارمەتی تەنها لەخوا دەکەم.
(وضَعتُ جَنْبي): بەناوی خوا تەنیشتی خۆم و لاشەی خۆم لەسەر جێگای نووستن دانا.
(اللَّهمَّ): واتە: یا اللە، ئەی خوایە.
(اغفِرْ لي ذَنْبي): واتە: لە تاوانی من خۆشبە.
(وأَخْسِئْ شَيطاني): واتە: شەیتانم لێ لابدە و لێم دوور بخەوە.
(وفُكَّ رِهاني): والرِّهانُ: واتە: بارمتە، ئەوی لە بڕی قەرز دادەنرێت وەک متمانە، واتە: نەفسم ڕزگار بکە لە گرێی تاوانم و هەموو مافێک کە لەسەر منە، هەروەها نەفسم تەواو بکە لە هەموو تەکلیفێک بۆم ئاسان بکە بە جێبەجێکردنی.
(واجعلني في النديِّ الأعلى): الندي: قەومێکن کۆدەبنەوە لە یەک مەجلس، هەندێک دەڵێن الندي واتە: الملأ الأعلى من المَلائِكَة.
واتە: لەگەڵ ئەوانە کۆم بکەیتەوە کە لە شوێن و پلە و پایەی بەرزن.