سەردێری پرسیار:لە ئیسلامدا عیدەی دوای تەڵاقدان یان هی ئافرەتێک مێردی بمرێت بۆچی دانراوە بۆچی عیدەی ژنی تەڵاقدراو 90 ڕۆژە بەڵام هی ژنێک کە مێردی مردبێت 130 ڕۆژە؟!

بەرواری دانان :2020-08-12 کۆدی پرسیار:2120

پرسیار:

پرسیار: لە ئیسلامدا عیدەی دوای تەڵاقدان یان هی ئافرەتێک مێردی بمرێت بۆچی دانراوە بۆچی عیدەی ژنی تەڵاقدراو 90 ڕۆژە بەڵام هی ژنێک کە مێردی مردبێت 130 ڕۆژە؟!

دەقی وەڵام:



وەڵام: عدة: ناوێکە بۆ ئەو ماوەیە بەکاردێت کە ئافرەت خۆی دەگرێتەوە لە شووکردن دوای مردنی پیاوی، یان دوای جیابوونەوە لێی، یان بەوەی یافرەت منالێ ببێت، یان الأقراءِ (حەیز یان پاکی)، یان بە مانگ.

زانایان دەڵێن ئافرەت ئەگەر پیاو بمرێت نابێت شوو بکاتەوە ھەتا چوار مانگ و دە ڕۆژ، بەڵگە:

خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا) [البقرة:234].

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو ئومەت یەک دەنگن لەسەر واجبی عیدە). المغني (8/96).

زانایان دەڵێن خوای گەورە عیدەی بۆ ئافرەت داناوە چەند حیکمەتی هەیە:

١-بۆ ئەوەی زانستت هەبێت بە بەڕائەتی ڕەحم.

٢-بۆ ئەوەی دوو ئاو یان زیاتر لە یەک ڕەحم دا کۆنەبنەوە و نەسەب تێکەڵی یەکتر ببن.

٣-بۆ بەگەورە دانانی قەدر و شەرەفی زەواج.

٤-درێژ بوونەوەی ماوەی گەڕاندنەوە بەڵکو پەشیمان ببنەوە و ئاشت ببنەوە.

٥-لەبەر گەورەیی مافی پیاو بەسەری لەبەر لەدەست دانی، هەر بۆیە ئافرەت ئەگەر پیاو بمرێت احداد لەسەری زیاترە لە لە مردنی باوکی و کوڕی.

لەبەر ئەوە عیدەی مردن زیاترە لە تەلاق دان چونکە جیابوونەوە بە مردن گەورەترە لە تەلاق، لەبەر ئەوەش عیدەی زیاترە، هەروەها دانانی عیدە تەنها بەرائەتی ڕەحم نییە لەوانەیە چەند حیکمەتێکی تری هەبێت بەڵام ئێمە نایزانین، وە چەندین حیکمەتی تری زانستی زانایانی سەردەم باسیان کردووە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام