پرسیار: ئایا دەکرێت ئافرەت خۆی لەگەڵ کەسێک هاوسەرگیری پێک بهێنێت هەولی زەواجی مسیار بدات کام کەس دەبێتە وەلی کچەکە؟
وەڵام: وەلی ئافرەت باوکە، ئەگەر باوک نەبوو باپیرە، ئەگەر باپیر نەبوو برای ئافرەتە، ئەگەر هئچ لەمانە نەبوو هیچ وەلی تریشی نەبوو ئەوە قازی دەبێتە وەلی ئافرەت.
زانایان دەڵێن زەواجی المسیار: مارە کردنی ئافرەتێکە کە ڕوکن و مەرجەکانی ژن ھێنانی تێدایە، بەڵام ئافرەت تنازل لە ھەندێک لە مافەکانی خۆی دەکات، وەک: تنازل کردنی ئافرەت لە شوێنی نیشتەجێ بوون، یان تنازل کردنی لە مەسرەف کردن، یان تنازل کردنی لە مانەوەی پیاوی لە لای.
ھەموو زانایان یەک دەنگن کە عەقدی زەواج دروستە، بەڵام جیاوازی لەوە دایە ئایا ئەم زەواج دروستە یان نە، ھەندێک دەڵێن دروستە و ھەندێک دەڵێن دروست نییە، بەڵام ھەندێک لەو زانایانەی دەڵێن دروستە پەشیمان بوونەتەوە و وەستاون لەم بابەتە، لەوانە ابن باز و ابن عثیمین ڕەحمەتی خوایان لێ بێت.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھیچی تێدا نییە ئەگەر مەرجەکانی ژن ھێنانی تێدا بێت، ئەویش بوونی وەلی و ڕەزامەندی ژن و پیاو، وە ئامادە بوونی دوو شایەتی دادپەروەر کاتی عەقدەکە، وە ژن و پیاو سەلامەت بن لە ڕێگرەکان، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: "أحق ما أوفيتم من الشروط أن توفوا به ما استحللتم به الفروج"؛ وقوله صلى الله عليه وسلم: "المسلمون على شروطهم" ئەگەر ڕێک کەوتن لەسەر ئەوەی ئافرەت لە ماڵی خۆی بێت، یان لەسەر مانەوەی پیاو لەلای لە ڕۆژدا نەک شەو، یان ھەندێک ڕۆژی دیاری کراو، ھیچی تێدا نییە ، بە مەرجێک نیکاح ئاشکرا بکرێت و نەشاردرێتەوە ). فتاوى علماء البلد الحرام لاپەڕە (٤٥٠-٤٥١).
شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زەواجی میسیار دروست نییە لەبەر دوو ھۆکار:
یەکەم: مەبەست لە نیکاح بریتی یە لە السکن، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: "وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ" [الروم: ٢١]، ئەم زەواجە ئەمەی تێدا ناھێتە دی.
دووەم: پیاوی مناڵی دەوێ لەم ئافرەتە "یان ئافرەت مناڵی دەیەوێ"، لەبەر دووری لە خێزانی یان لەبەر کەم چوونە لای ئەمە پێچەوانە دەبێت ، وە شتێکی خراپە بۆ پەروەردە و ڕەوشتی مناڵ). أحكام التعدد في ضوء الكتاب والسنة لاپەڕە (٢٨-٢٩).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی من دەبینم لە کۆتای:
زەواجی المسیار ئەگەر مەرجەکانی تێدا بێت، مەرجەکانی قبول کردن و ڕازی بوون و وەلی و شاھد و ئاشکرا کردنی نیکاح، ئەوا عەقدەکە دروستە، ئەگەر گونجا و باش بوو بۆ ظروفی کۆمەڵێک ژن و پیاوی دیار کراو، فەتوا دان بۆ دروستی ئەم زەواجە ھەندێک دین لاوازەکان ئیستغلالی دەکەن، لەبەر ئەوە واجبە فەتوایەکە گشتی نەبێت ، بەلکو سەیری ظروفی ژن و پیاو دەکرێت، ئەگەر ئەم جۆرە بۆیان گونجا و باش بوو ئەوا دروستە ئەگەر نا ڕێگری دەکەین، ھەروەھا ڕێگری دەکەین لەوەی کەسێک تەنھا بۆ خۆشی ئەمە بکات و مەبەستە سەرەکییەکانی تر پشت گوێ بخات، ....
وەک ئەوەی لە خێزانی خۆی دوور دەکەوێتەوە بە مانگ لە شوقە بەتەنیا بەجێی دەھێلێت و سەیری تەلەفزیۆن و کەناڵەکان دەکات و دەچێتە ناو ئینترنێت، چۆن کەسی وەک ئەم ئافرەتە لاوازە کاتی خۆی بەسەر ببات؟! پێچەوانەی ئەوەی کە لەگەڵ پیاوی خۆی بێت و پێکەوە بژین، یان لەگەڵ منالەکانی،...).