پرسیار: ئایا مردووەکان لەناو گۆڕ سەردانی یەکتر دەکەن؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا مردووەکان ڕوحەکانیان سەردانی یەکتر دەکەن یان نە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سەردانی یەکتر ناکەن، بەڵگە:
١-هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون لەناو گۆڕ سەردانی یەکتر بکەن، جێگیر کردنی سەردانی یەکتر کردن تەوقیفی یە ئیلا دەبێت بەڵگەیە صحیح هەبێت، هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون.
دووەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ڕوحەکان لەناو گۆڕ سەردانی یەکتر دەکەن، بەڵگە:
١- عن أبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (إِذَا حُضِرَ الْمُؤْمِنُ أَتَتْهُ مَلَائِكَةُ الرَّحْمَةِ بِحَرِيرَةٍ بَيْضَاءَ، فَيَقُولُونَ: اخْرُجِي رَاضِيَةً مَرْضِيًّا عَنْكِ، إِلَى رَوْحِ اللَّهِ، وَرَيْحَانٍ، وَرَبٍّ غَيْرِ غَضْبَانَ، فَتَخْرُجُ كَأَطْيَبِ رِيحِ الْمِسْكِ، حَتَّى أَنَّهُ لَيُنَاوِلُهُ بَعْضُهُمْ بَعْضًا، حَتَّى يَأْتُونَ بِهِ بَابَ السَّمَاءِ، فَيَقُولُونَ: مَا أَطْيَبَ هَذِهِ الرِّيحَ الَّتِي جَاءَتْكُمْ مِنَ الْأَرْضِ، فَيَأْتُونَ بِهِ أَرْوَاحَ الْمُؤْمِنِينَ، فَلَهُمْ أَشَدُّ فَرَحًا بِهِ مِنْ أَحَدِكُمْ بِغَائِبِهِ، يَقْدَمُ عَلَيْهِ، فَيَسْأَلُونَهُ: مَاذَا فَعَلَ فُلَانٌ؟ مَاذَا
فَعَلَ فُلَانٌ؟ فَيَقُولُونَ: دَعُوهُ، فَإِنَّهُ كَانَ فِي غَمِّ الدُّنْيَا، فَإِذَا قَالَ: أَمَا أَتَاكُمْ؟ قَالُوا: ذُهِبَ بِهِ إِلَى أُمِّهِ الْهَاوِيَةِ ..). رواه النسائي، وصححه الألباني.
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ڕۆحی زیندووەکان ئەگەر کێشرا کۆ دەکرێنەوە لەگەڵ ڕوحی مردووەکان، مردووی پێشووتر پرسیاری حالی زیندووەکان دەکات، دەڵێت: فلانە کەس چی کرد؟ دەڵێن: فلانە کەس زەواجی کردووە، فلانە کەس حالی خۆشە، دەڵێن: ئەی فلانە کەس چی کرد؟ دەڵێن: ئەی ئەو نەهاتە لای ئێوە؟ دەڵێن: نەخێر، چووە بۆ سزادان، ڕوحی مردووەکان کۆدەکرێنەوە، بەرزەکان سەردانی نزمەکان دەکەن، وە نزمەکان ناتوانن سەربکەون سەردانی بەرزەکان بکەن).
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ڕوحەکان دوو بەشن: بەشێکیان سزا دەدرێن و بەشێکی تر لە خۆشیدایە، ئەوەی لە ناخۆشیدایە سزا دەدرێت و سەردانی یەکتر ناکەن، ئەو ڕوحەی لە خۆشیدایە بەند نەکراوە سەردانی یەکتر دەکەن و بە یەکتر دەگەن، دونیا و ئەهلی دونیان بە بیری یەکتر دەهێننەوە). الروح.